کایا کاڵاس: لە دڵی توانای جەنگیی ڕووسیا دەدەین
کایا کاڵاس، وەزیری دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا دەڵێت: ئێمە لە پشتیوانی کردنی ئۆکرانیا سڵ ناکەینەوە.
وەزیری دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا دەڵێت، بەهۆی هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراینا، سزایەکی نوێمان بەسەر ڕووسیادا سەپاند کە ئاستێک بۆ نرخی نەوتی ڕووسیا دادەنێت و هەڵاوسان ڕوونادات.
هەینی، 18ـی تەممووزی 2025، کایا کالاس، وەزیری دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا گوتی، دەستمان کردووە بە قەدەغە کردنی هێڵی نورد ستریم و سزادانی بانکی چینی بۆ کەمکردنەوەی هەڵاوسان و هاوکاریکردنی ئۆکراینا لە جەنگەکەدا.
هەروەها کایا کالاس دەڵێت، دەمانەوێت لەم ڕێگەیەوە هەنگاوێک بچینە پێشەوە فشارەکانمان بۆسەر ڕووسیا زیاد بکەین لەپێناو کۆتایی هێنان بە جەنگ.
هەوڵەکانی ئێستای یەکێتی ئەوروپا بۆ کەمکردنەوەی نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوە بۆ 47.6 دۆلار .
وەزیری دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا دووپاتی کردەوە، یەکێتی ئەورووپا فشارەکانی لەسەر ڕووسیا زیاد دەکات بۆ ئەوەی دەستبەرداری جەنگی سەر ئۆکرانیا بێت، دەڵێت: وەستاندنی جەنگ تاکە ڕێگەیە بۆ ئەوەی هەنگاوێک بچنە پێشەوە.
وەزیری دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا پێی وابوو، هەر پاکێجێک توانای ڕووسیا بۆ ئەنجامدانی شەڕ زیاتر لاواز دەکات، دەڵێت: "ئێمە بەردەوام دەبین لە کەمکردنەوەی توانای جەنگی کرێملین، بەشێوەیەک 105 کەشتی و بەلەمی هێزی دەریایی ڕووسیامان بە ئامانج گرتووە.
کایا کالاس ڕایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەر پاڵاوگەی ڕۆسنەفت لە هیندستان و بانکە چینییەکان سەپاندووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، سزاکانی ئەورووپا "ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە بەشدارن لە شۆردنی مێشکی منداڵانی ئۆکرانیا".
ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ڕایگەیاند، پاکێجی 18 هەمینی سزاکانی یەکێتی ئەورووپا "ئەوە دەردەخات کە ئێمە لە دڵی توانای جەنگی ڕوسیا دەدەین"، ئاماژەی بەوەشکرد کە پیشەسازییە بانکی و وزە و سەربازییەکانی ڕوسیا دەکەنە ئامانج.