ژان نوێل بارۆ: ڕووسیا ناچار بە ئاگربەست دەکەین

ژان نوێل بارۆ
ژان نوێل بارۆ

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دەڵێت؛ رووسیا ناچار بە ئاگربەست  دەکەین.

ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە دواین پێشهاتی ئاگربەستی ئۆکرانیا رایگەیاند، بە هاوکاری ئەمریکا، ڕووسیا ناچار بە ئاگربەست و ڕاگرتنی شەڕ دەکەین لە ئۆکرانیا.

سەبارەت بە سەپاندنی سزای نوێ بەسەر مۆسکۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گوتی؛ لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئەورووپا بڕوامان وایە، پێویستە سزای قورسی ئابووری بەسەر ڕووسیا و پشتیوانەکانی بسەپێنرێت، سزایەک کە پێشینەی نەبێت.

ئەم لێدوانەی ژان نوێل بارۆ لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ هەینی، 18ـی تەممووزی 2025، کایا کالاس، وەزیری دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا گوتی، دەستمان کردووە بە  قەدەغە کردنی هێڵی نورد ستریم و سزادانی بانکی چینی  بۆ کەمکردنەوەی هەڵاوسان و هاوکاریکردنی ئۆکراینا لە جەنگەکەدا.

کایا کالاس دەڵێت، دەمانەوێت لەم ڕێگەیەوە هەنگاوێک بچینە پێشەوە و  فشارەکانمان بۆسەر ڕووسیا زیاد بکەین لەپێناو کۆتایی هێنان بە جەنگ.