گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئێران و سلێمانی دەستیپێکردەوە

دوای 35 ڕۆژ لە وەستانی گەشتە ئاسمانییەکانی ماهان ئێر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستیپێکردەوە.
هەینی، 18ـی تەممووزی 2025، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بڵاویکردەوە، هێڵی ئاسمانی ماهان ئێر گەشتە ئاسمانیەکانیان لە نێوان تاران-سلێمانی-تاران دەستپێکردەوە.
هەروەها هێڵی ئاسمانی ماهان ئێر چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ئاماژەی بەوە دا، گەشتە ئاسمانییەکانیان لە 18 تەممووزەوە لەنێوان تاران و سلێمانی دەستپێدەکەنەوە، ئەمە لە کاتێکدایە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران گەشتەکان لەنێوان هەردوولا وەستابوون، بەڵام دوای 35 دەستیپێکردەوە.
هاوکات چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، دانا محەممەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لەم مانگەدا، هێڵی ئاسمانیی ماهان ئێر لە هەفتەیەکدا تەنها یەک گەشت لەنێوان هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و تاران دەکات، بۆ مانگی داهاتوو، هەفتانە دوو گەشت لەنێوان ئەم دوو فڕۆکەخانەیە دەکات.