فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: ڕووبه‌ڕووی ئه‌وانه ده‌بینه‌وه كه 'كێڵگه نه‌وتییه‌كان' به ئامانج ده‌گرن

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ڕووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌بنه‌وه، كه زیان به ئاسایش، توانا و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی عێراق ده‌گه‌یه‌نن؛ ده‌شڵێت، به‌ئامانجگرتنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان، ده‌ستدرێژییه‌كی دوژمنكارانه و مه‌ترسیداره.
هه‌ینی، 18ـی ته‌ممووزی 2025، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕاگه‌یاندووه، له‌سه‌ر فه‌رمانی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینیان له بیابانی خه‌زر له هه‌ردوو ناوچه‌ی ڕۆژئاوای نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌ددین و ژماره‌یه‌كی زۆری كۆگا و دۆڵ و ئه‌شكه‌وته‌كانی ئه‌و ناوچانه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق و نانه‌وه‌ی پشێوی هه‌بووه، ده‌ست پێكردووه.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان گوتووشیه‌تی، به پله یه‌ك ده‌یانه‌وێت ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه بدۆزنه‌وه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا "كێڵگه نه‌وتییه‌كان"، و چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی دیكه‌ی عێراقیان به ئامانج گرتووه.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، به‌ئامانجگرتنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان، ده‌ستدرێژییه‌كی دوژمنكارانه و مه‌ترسیداره. ده‌شڵێت، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ڕووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌بنه‌وه، كه زیان به ئاسایش، توانا و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی عێراق ده‌گه‌یه‌نن و ڕووبه‌ڕووی دادگایان ده‌كه‌نه‌وه.