ڕێکخراوی کۆچبەری نێودەوڵەتی: 80 هه‌زار كه‌س له سوه‌یدا ئاواره بوونە

ڕێکخراوی کۆچبەری نێودەوڵەتیی ئاماژه به‌وه ده‌كات، توندوتیژی و ئاڵۆزییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی پارێزگای سوه‌یدا له سووریا، بووه‌ته هۆی ئاواره‌بوونی هه‌زاران كه‌س؛ هاوكات پارێزگاری ده‌رعا ده‌ڵێت، داوای كردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی ئارامیان كردووه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ له سوه‌یدا ده‌ربچن.
هه‌ینی، 18ـی ته‌ممووزی 2025، ڕێکخراوی کۆچبەری نێودەوڵەتیی ڕایگه‌یاند، نزیكه‌ی 80 هه‌زار كه‌س له‌وه‌ته‌ی سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی و ئاڵۆزییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی پارێزگای سوه‌یدا له سووریا، شوێن و ناوچه‌كانیان به‌جێ هێشتووه و ئاواره بوونه.
ڕێکخراوی کۆچبەری نێودەوڵەتیی ڕوونی كردووه‌ته‌وه، لە 13ـی تەممووزەوە 79 هەزار و 339 کەس له سوه‌یدا ئاوارە بوون، کە ته‌نیا ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 17ـی ته‌ممووز 20 هه‌زار و 19 كه‌س ئاواره بوونه.
ئه‌و ڕێكخراوه ئاماژەی بەوەش کردووە، خزمەتگوزارییەكانی کارەبا و ئاو له پارێزگای سوه‌یدا به ته‌واوی نه‌ماون، هاوكات کەمی سووتەمەنی وایكردووه، گواستنه‌وه په‌كی بكه‌وێت و نه‌توانرێت خه‌ڵكه لێقه‌وماوه‌كه بگوازرێنه‌وه.
هاوكات پارێزگاری ده‌رعا ڕایگه‌یاندووه، داوایان كردووه ڕێڕه‌وێكی ئارام بكرێته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ له سوه‌یدا ده‌ربچن.
لە ڕۆژی یەکشەممەوە، 13ـی تەممووزی 2025، شەڕ لە نێوان هێزی درووزەکان و بەدەوییەکان، لە پارێزگای سوەیدای سووریا سەری هەڵداوە، بۆ پێنجەمین ڕۆژە لە چەند ناوچەیەک شەڕ بەردەوامە.
پارێزگای سوەیدا گەورەترین مەڵبەندی پێکهاتەی ئاینیی درووزەکانە، کە ژمارەیان نزیکەی 700 هەزار کەس دەبێت.