مەسرور بارزانی بۆ هەردوو یانەی دهۆک و زاخۆ: گرنگ ئەوەیە کوردستان سەرکەوت

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وێڕای پیرۆزباییکردن لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواستن.

هەینی 18ـی تەممووزی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: پیرۆزبایی لە هەردوو یانەی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکەم، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ هەردوو یانەکە خواست و گوتی: "گرنگ ئەوەیە کوردستان سەرکەوت."

هەینی 18ـی تەممووزی 2025، لە یاری کۆتایی جامی عێراق، هەردوو یانەی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ، لە یاریگەی شەعب لە بەغدا، بە ئامادەبوونی هەزاران هاندەر ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە و، لە لێدانی یەکلاکەرەوە یانەی تۆپی پێی دهۆک توانی نازناوی جامی عێراق ببانەوە.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment