شەش ناوچەی عێراق گەرمترین ناوچەکانی جیهانن
پلاسێرڤیل لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە 19ـی تەممووزی 2025، خشتەی 15 ناوچە و شاری لە سەرانسەری جیهان بڵاوکردەوە کە بەرزترین پلەکانی گەرمایان لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا تۆمارکردووە.
لە خشتەکەدا دەرکەوتووە کە بەرزترین پلەی گەرمی لە جیهاندا لە شاری هێرمۆسیلۆی مەکسیک تۆمارکراوە، کە 46.5 پلەی سیلیزی بووە، لە پلەی دووەمی شاری ئابادان لە ئێران بە 46.4 پلەی سیلیزی دێت، شاری عیمارەش لە عێراق پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و پلەی گەرمی ئەمڕۆ گەیشتووەتە 46.2 پلەی سیلیزی، لە خشتەکەدا پلەی چوارەمی هەرە گەرمترین شار و ناوچەکان، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرەیە کە تێیدا 46.2 پلەی سیلیزی تۆمارکراوە، ئامادیەی ئێرانیش بە 46.1 پلەی سیلیزی، پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا.
بەپێی خشتەکە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کوێت لە کوێت، پلەی شەشەمی بەدەستهێناوە و پلەی گەرمی 45.9 پلەی سیلیزییە،ناسریە لە عێراق پلەی حەوتەمی بەدەستهێناوە و پلەی گەرمی 45.8 پلەی سیلیزییە، فاو پلەی هەشتەمی بەدەستهێناوە بە پلەی گەرمی 45.7 پلەی سیلیزی، سەفی ئاباد لە ئێران پلەی نۆیەمی گرتووە بە پلەی گەرمی 45.5 پلەی سیلیزی.
شارۆچکەی عەلی غەربی لە عێراق، پلەی دەیەمی گرتووە و پلەی گەرمی 45.1 ـی سیلیزییە، ئەهواز لە ئێران پلەی یازدەهەمی بەدەستهێناوە و پلەی گەرمی 44.9 پلەی سیلیزیی تۆمارکردووە، سەماوە لە عێراق لە پلەی دوازدەهەمدایە و پلەی گەرمی 44.9ـی سیلیزییە،فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مەلیک فەهد لە سعودیە پلەی 13ـی بەدەستهێناوە و پلەی گەرمی 44.8 پلەی سیلیزیی تۆمارکردووە، خانۆک لە ئێران پلەی 14ـی بەدەستهێنا و پلەی گەرمی 44.7ـی پلەی سیلیزییە، ئەلئەحسا لە سعودیە پلەی کۆتایی بەدەستهێناوە و پلەی گەرمی 44.5 سیلیزیی بووە.