ترەمپ سکاڵایەکی لەسەر ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ تۆمار کردووە و داوای 10 ملیار دۆلار دەکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، سکاڵایەکی یاسایی بۆ قەرەبوونکردنەوە بە بڕی 10 ملیار دۆلار لەدژی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ و ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ڕۆژنامەکە 'ڕوپێرت مردۆخ' تۆمارکرد، ئەمەش دوای ڕۆژێک لە بڵاوکردنەوەی چیرۆکێک سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ترەمپ لەگەڵ 'جێفری ئیپستین'ـی ملیاردێر.
ئەم هەنگاوە دوای ماوەیەکی کورت لە داواکردنی وەزارەتی داد لە دادگای فیدراڵی هات بۆ لابردنی تۆمارەکانی دەستەی سوێندخۆران بە نهێنی، لە دۆسیەی بازرگانیکردن بە سێکس کە پەیوەندی بە ئیپستین هەیە. چونکە ئیدارەی ئەمەریکا هەوڵدەدات ئەو دۆخە کۆنتڕۆڵ بکات کە سەریهەڵداوە، ئەمەش دوای ئەوەی ڕایگەیاند بوو، کە هیچ بەڵگەنامەیەکی دیکە لەسەر ئەو دۆسیەیە بڵاوناکاتەوە.
ئەم مشتومڕە درزی خستە نیوان ترەمپ و تیمی پشتیوانییانی، چونکە بەشێک لە دیارترین لایەنگرانی ڕەخنەیان لە کۆشکی سپی گرتووە لەسەر مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەکە و پرسیار دەکەن کە بۆچی ترەمپ نایەوێت بەڵگەنامەکان بڵاوبکرێنەوە.
ترەمپ بەڵێنی دا سکاڵای یاسایی تۆمار بکات پاش ئەوەی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ پەیامێکی سێکسی بڵاوکردەوە کە دەڵێت ناوی ترەمپی هەڵگرتووە و لە ئەلبومێکدا بۆ یادی 50 ساڵەی لەدایکبوونی ئیپستین لە ساڵی 2003. هەروەها ترەمپیش نکۆڵی لە نووسینی پەیامەکەی کرد و هەواڵەکەی بە "درۆ، پیس، ناوزڕاندن" ناوبرد.
سکاڵاکە لە دادگای فیدراڵی لە مەیامی تۆمارکراوە، ڕۆژنامەکە و پەیامنێرەکانی تۆمەتبار دەکات بە "بڵاوکردنەوەی ژمارەیەکی زۆر لێدوانی ناڕاست و ناوزڕاندن و سووکایەتیکردن" کە لە سکاڵاکەدا هاتووە، زیانێکی زۆری دارایی و بە سەرۆک و ناوبانگی گەیاندووە.
ترەمپ لە پۆستێکدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی 'سۆشیاڵ تروس' سکاڵاکەی وەک بەشێک لە هەوڵەکانی بۆ سزادانی میدیاکان وەسف کرد، لەوانە سکاڵاکردن لە ABC و CBS کە دواتر لە بەرانبەر کشانەوەی سکاڵاکە چەندین ملیۆن دۆلاریان بە ترەمپ داوە.
هەروەها نووسیویەتی: "من ئەم سکاڵایەم تۆمار کرد بۆ بەردەوامبوون لە پاڵپشتی هەموو ئەمەریکییەکان کە چیتر بەرگەی هەڵەکانی میدیای ناوزڕاندن ناگرن."
داو جۆنز، گوتەبێژی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، گوتی "متمانەیەکی تەواومان بە وردی و ڕاستی ڕاپۆرتەکانمان هەیە و بە توندی بەرگریی لە دژی هەر سکاڵایەکی یاسایی دەکەین."