به‌رپرسێكی باڵای ئێران: زانیاریی هه‌واڵگریمان هەیە ئەمەریکا هێرش دەکاتە سەر ئێران

به‌رپرسێكی باڵای ئێران ئاشكرای ده‌كات، زانیاریی هه‌واڵگرییان ده‌ستكه‌وتووه، ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستپێكردنی هێرشێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر وڵاتەکەیان ده‌كات و ئه‌و دانوستانانه‌ش كه واشنتن باسی لێ ده‌كات، ته‌نها بۆ به‌ده‌ستهێنانی كاتێكی زیاتره له‌پێناو ته‌واوكردنی ئه‌و ئاماده‌كارییانه.
كه‌ناڵی 'برێس تیڤی'ـی ئێرانی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی باڵای وڵاته‌كه‌ی كه ئاماژه‌ی به ناوەکەی نه‌كردووه، بڵاوی کردووەتەوە، زانیاریی هه‌واڵگریی وردیان له‌باره‌ی ئاماده‌كاریییه‌كانی واشنتن بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی فراوانی سه‌ربازی له دژی تاران به‌ده‌ست گه‌یشتووه "ئه‌و دانوستانانه‌ش كه باس ده‌كرێن، ته‌نها بۆ به‌ده‌ستهێنانی كاتێكی زیاتره به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی ئه‌و ئاماده‌كاریانه نه‌ك نیازێكی ئاشتییانه، بۆیه له‌سه‌ر ئێران پێویسته نه‌چێته ئه‌و دانوستانانه و له بری ئه‌وه، خۆی بۆ ئه‌و جه‌نگه ئاماده بكات، كه ئه‌مه‌ریكا پلانی بۆ داڕشتووه."
به‌رپرسە باڵا ئێرانییه‌كه دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه "پێویست ناكات چیتر كات به‌فیڕۆ بده‌ین و ده‌بێت خۆمان بۆ شه‌ڕ ئاماده بكه‌ین." ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووە، ئه‌گه‌ر وڵاته‌كه‌ی بچێته هەر گه‌ڕێكی نوێی دانوستانیشه‌وه، پێویسته له‌وه دڵنیابێته‌وه كه ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی ئێران تێیدا جددین و ته‌نها ده‌رفه‌تێك نه‌بێت بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنێكی ئه‌منی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه.
هەمان سەرچاوە بە پێویستی دەزانێت، ئه‌و دانوستانانه تاوتوێكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی ئیسرائیل و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی جه‌نگی ماوه‌كانی رابردووش له‌خۆ بگرێت، بۆ ئه‌مه‌ش ئێران ئاماده‌یه ته‌نها یه‌ك ده‌رفه‌تی دیكه به ئه‌مه‌ریكا بدات.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، هه‌فته‌ی ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كرده‌وه، له هێرشه‌كانی مانگی ڕابردووی ئه‌مه‌ریكادا، زیانێكی ئه‌وه‌نده گه‌وره به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران گه‌یشتووه، كه چاككردنه‌وه‌ی كارێكی مه‌حاڵه، بۆیه وڵاته‌كه‌ی هیچ په‌له‌ی نییه، له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كاندا له‌گه‌ڵ ئێران.
بەیانیی سێشەممە، 24-06-2025، ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل چووە واری جێبەجێ کردنەوە.
سەرەتای جەنگەکە لە بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینییەوە، 13-06-2025، دەستی پێ کرد، کاتێک ئیسرائیل بە زیاتر لە 200 فڕۆکەی جەنگی دەیان بارەگای سەربازی و بنکەی ئەتۆمی لە تاران و چەندان شوێنی دیکەی ئێرانی بۆمباران کرد. هاوکات ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای سەربازی و زانای ئەتۆمی کوشت.
ئێرانیش لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل‌دا، بۆ ماوەی 12 ڕۆژ، تەلئەڤیڤی پایتەخت و چەندان شوێنی دیکەی ئیسرائیلی بە مووشەکی بالیستی بۆمباران دەکرد.