لەماوەی شەش مانگدا، وڵاتانی کەنداو 1.33 ملیار دۆلاریان لە کڕینی کاتژمێری سویسریدا خەرج کردووە

سی ئێن ئێن ئاشکرای  کرد، ( ئیمارات، سعوودیە، کوەیت، قەتەر، بەحرەین)، لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا، بە بڕی 1.33 ملیار دۆلار کاتژمێری دەستیان کڕیووە.

سی ئێن ئێن ئاماژەی بەوە کردووە، بە بەراورد بەساڵی ڕابردوو ڕێژەکە زیادی کردووە، بەهۆی ئەوەی لە ساڵی 2024 لەماوەی 12 مانگدا 1،34 ملیار دۆلار لە کڕینی کاتژمێری سویسری خەرج کراوە، ساڵی 2025، تەنها لەماوەی شەش مانگدا بڕی 1.33 ملیار دۆلار خەرجکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی ئەم کەناڵە، بەرز بوونەوەی ڕێژەی کڕینی کاتژمێری گرانبەها دەگەڕێتەوە بۆ بوونی سۆشیاڵمیدیا کە  خەڵکی کاتێک کاڵاکانیان دەکڕن، لەوێوە پشانی جیهان دەدەن.

سی ئێن ئێن دەڵێت:ئیمارات لە سەرەوەی لیستەکەیە و پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، تەنها لەم شەش مانگەدا هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە بە بڕی 770.04 ملیۆن دۆلار کاتژمێر کڕداوە، سعوودیە لە دووەمی لیستەکەیە و لە نیوەی ساڵی2025 بە بڕی 212.3 ملیۆن دۆلار خەڵکەکەی کاتژمێریان کڕیووە، ئینجا قەتەر دێت کە سێیەمی لیستەکەیە، بە بڕی 174 ملیۆن دۆلار خەڵکەکەی کاتژمێر کڕیووە،کوەیت چوارەمی لیستەکەیە کە تاوەکو ئێستا خەڵکی وڵاتەکە بە بڕی 107.8 ملیۆن دۆلار کاتژمێر کڕیووە، پاشان بەحرەین بە پێنچەمی لیستەکە دادەنرێت وخەڵکەکەی بە بڕی 64.35 ملیۆن دۆلار کاتژمێریان کڕیووە.

سی ئێن ئێن ئاشکرای کردووە، بە گشتی لە نیوەی ساڵی 2025 لەسەرانسەری جیهاندا بە بڕی 15 ملیار دۆلار کاتژمێری سویسری بە هاووڵاتییانی کەنداو فرۆشراوە .