شازاده وه‌لید بن خالید بن ته‌ڵاڵ دوای 20 ساڵ له بێهۆشی، كۆچی دوایی كرد

دیوانی شاهانه‌ی سعوودییه مردنی شازاده وه‌لید بن خالید بن ته‌ڵاڵ ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه ماوه‌ی بیست ساڵه له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆوه، بێهۆشه.
شه‌ممه، 19ـی ته‌ممووزی 2025، دیوانی شاهانه‌ی سعوودییه مردنی شازاده وه‌لید بن خالید بن ته‌ڵاڵی ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، سبه‌ی دوای نوێژی عه‌سر، له مزگه‌وتی ئیمام توركی بن عه‌بدوڵڵا له ڕیازی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته نوێژی مردووی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
شازاده وه‌لید بن خالید بن ته‌ڵاڵ بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له ساڵی 2005ـدا تووشی ڕووداوێكی هاتوچۆ بوو و له‌و كاته‌وه بێهۆشه.
شازاده وه‌لید بن خالید بن ته‌ڵاڵ له نیسانی 1990 له دایك بووه. ساڵی 2005 ئه‌و كاته‌ی تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووه، قوتابی بوو له كۆلێژی سه‌ربازی له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا.