له بابل كاروانێكی "هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی" كرایه ئامانج
هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
كاروانێكی سه‌ربازی و گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل و چه‌كی سه‌ر به "هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش" له سنووری پارێزگای بابل، له ناوه‌ڕاستی عێراق كرایه ئامانج و هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، كاروانێكی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و پێداویستی سه‌ر به "هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش"، رووبه‌ڕووی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو بووه‌ته‌وه.
روونیكرده‌وه، ئه‌و بۆمبه له سه‌ر رێگه‌ی ناوچه‌ی "المسیب"ی سه‌ر به پارێزگای بابل، ته‌قیوه‌ته‌وه و هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی پێداویستییه سه‌ربازییه‌كان بۆ "هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش" ده‌گوازنه‌وه، له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی گواستنه‌وه‌ی عێراقییه‌وه ته‌رخانكراوون و شوفێره‌كانیان خه‌ڵكی عێراقن.
له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، تێبینی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و هێرشانه كراوه، كه به شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه ده‌كرێنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی "هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش".