ئه‌ردۆغان: ماكرۆن چاوچنۆك و بێ توانایه
دژی كه‌سایه‌تی ماكرۆن قسه‌ی كرد

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، دوێنێ پێنجشه‌ممه قسه‌ی له دژی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئیمانوێڵ ماكرۆن كرد و ئه‌وی به كه‌سێكی "بێ توانا" وه‌سفكرد.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه، هه‌ریه‌ك له ماكرۆن و ئه‌ردۆغان له دژی یه‌كدی قسه ده‌كه‌ن و ناكۆكیان له باره‌ی لیبیا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تا ده‌گاته ناكۆكی نێوان یۆنان و توركیا هۆكاری سه‌ره‌كی راجیاییانه.
هه‌فته‌ی رابردوو، ماكرۆن گوتی: توركیا شیاوی مامه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌یه، چونكه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره واده‌خوازێت به جۆرێكی دیكه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو، په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پرسی سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر توركیادا تاوتوێ بكات.
ئه‌وروپا دژایه‌تی خۆی بۆ هه‌وڵه‌كانی توركیا به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی وزه له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ده‌ربڕیوه.
سه‌رۆكی توركیا، دوێنێ له رێی ئۆنلاینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارته‌كه‌ی كۆبوه‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و لۆژیكه‌ی ماكرۆن توركیای پێی تۆمه‌تبار ده‌كات هیچ رێزێكی تێدا نییه.
ئه‌ردۆغان ئه‌و پرسیاره‌ی وروژاند، "ئایا ئه‌گه‌ر توركیا له سووریا پاشه‌كشێ بكات، ئاشتی له سووریا به‌رقه‌رار ده‌بێت؟".
گوتیشی: "هه‌ندێك ده‌پرسن بۆچی توركیا له سووریا و لیبیا و ده‌ریای ناوه‌ڕاسته، ئایا ئه‌گه‌ر توركیا له هه‌موو ئه‌و شوێنانه بكشێته‌وه، فه‌ره‌نسا ده‌توانێت ئه‌و پشێوییه نه‌هێڵێت، كه كه‌سێكی چاوچنۆك و بێ توانا له پشت وروژاندنیانه‌وه‌یه و ئایا ده‌توانێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی لۆژیكی به‌ڕێوه‌به‌رێت؟".