"به‌مه‌به‌ست ئاگر له دارستانه‌كان به‌رده‌درێت"
حكومەت خەریكی بەدواداچوونە بۆ سووتاندنی دارستانەكان
K24- ھەولێر:
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه به تایبه‌ت له دره‌نگانى شه‌ودا ده‌ستێكى نادیار و بۆ مه‌به‌ستێكى دیاریكراو ئاگر له به‌شێك له دار سنه‌وبه‌ره‌كانى رێگاى راپه‌ڕین بۆ تاسڵوجه به‌رده‌درێت، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ست پێكردووه و هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ و كشتوكاڵ و ده‌سته‌ى ژینگه به هاوكارى پارێزگارى سلێمانى خه‌ریكى به‌دواداچونن بۆ زانینى هۆكاره‌كانى سووتانى سنه‌وبه‌ره‌كان و رووبه‌رى زه‌ویه‌كه.
چه‌ند رۆژێكه به‌مه‌به‌ست دار سنه‌وبه‌ره‌كانى رێگاى راپه‌ڕین بۆ تاسلوجه ده‌سووتینرێن، ئه‌م دار سنه‌وبه‌رانه هه‌ریه‌كه‌یان ته‌مه‌نێكى دوور و درێژیان هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك ده‌بینرێت ئاگرى بێبه‌زه‌ییانه‌ى كۆمه‌ڵێك مرۆڤ چۆن زیانى پێگه‌یاندوون، به پێى به‌دواداچونه‌كانى كوردستان 24 كۆمه‌ڵێك كه‌س به دره‌نگانى شه‌و دێنه ئه‌م شوێنه و نه‌وت ده‌خه‌نه ژێر داره‌كانه‌وه و دواتر ئاگرىان تێبه‌رده‌ده‌ن، زانیاریه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ژماریه‌ك به‌رپرسى باڵاى سلێمانى پلانیان داناوه بۆ سووتاندنى سنه‌وبه‌ره‌كانى رێگاى راپه‌ڕین بۆ تاسڵوجه، به‌مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى 120 دۆنم زه‌وى بكه‌ن به پێشانگاى ئۆتۆمبێل و 100ملیۆن دۆلار قازانج بكه‌ن و پاشان له رێگاى شاره‌وانى سلێمانیه‌وه رێگاپێدانى كاتیى بۆ وه‌ربگرن. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌ستى به لێكۆڵینه‌وه كردووه و چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌كى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته راسپاردووه.
به‌رزان محمد، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانی گوتی: ئه‌وانیش سێ لیژنه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته پێك هێناوه.
ملكۆ بازیانى، سكرتێرى پارتى سه‌وزى كوردستانیش گوتی: ده‌ستێك هه‌یه ده‌یه‌وێت سه‌وزایی له سلێمانى له‌ناوبه‌رێت؛ بۆیه به‌هاوكارى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و رێكخراوه‌كان كه‌مپنێك بۆ پاراستنى ئه‌و دار سنه‌وبه‌رانه راده‌گه‌یه‌نین و سكاڵاش تۆمار ده‌كه‌ن.
رێگاى راپه‌ڕین بۆ تاسڵوجه نزیكه‌ى 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و به نزیكه‌یی 30 تا 40 هه‌زار دار سنه‌وبه‌رى لێیه، كه ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو 40 ساڵه‌وه‌یه و به هۆكارى ئه‌و سوتانه‌ش نزیكه‌ى 15 بۆ 20 هه‌زار دار زیانیان به‌ركه‌وتووه.