سه‌رۆك بارزانی بۆ گه‌لی كوردستان: شانازیتان پێوە دەکەم
سه‌رۆك بارزانی په‌یامێك ئاراسته‌ی گه‌لی كوردستان ده‌كات و له پای خۆڕاگرییان به‌رانبه‌ر سه‌ختی و ئاڵنگارییه‌كان، سوپاسیان ده‌كات و ده‌ڵێت "شانازیتان پێوه ده‌كه‌م."
سێشه‌ممه، 22ـی ته‌ممووزی 2025، سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا سوپاسی گه‌لی كوردستانی كردووه و ڕایگه‌یاندووه، سەرەڕای هەموو فشارەکان وەک هەمیشە خۆڕاگر بوون.
سه‌رۆك بارزانی له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا وێڕای سوپاسكردنی گه‌لی كوردستان، ده‌شڵێت: "ئێوە نموونەی وەفا و فیداکارین، شانازیتان پێوە دەکەم."
ئه‌م په‌یامه‌ی سه‌رۆك بارزانی هاوكاته له‌گه‌ڵ نه‌ناردنی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵ كه هه‌شتا ڕۆژی تێپه‌ڕاندووه و پابه‌ندی ده‌ستوور و بڕیاره‌كانی دادگه‌ی فیدراڵی نابێت و سزای دارایی هه‌رێمی كوردستان كوردستان و سیاسه‌تی برسیكردنی مووچه‌خۆرانی، په‌یڕه‌و ده‌كات.