ڕاگەیاندنی ناوی سوومەندبووانی یەکەی نیشتەجێبوون دواخرا

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، ئاشکراکردنی ناوی خێزانە سوودمەندبووەکان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبون کە بڕیاربوو ڕۆژی پێنجشەممە، 24-7-2025 ڕابگەیەنرێت، بۆ ماوەیەکی دیکە دوادەخرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی تەممووزی 2025، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، لەسەر داوای ئەنجوموەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بۆ هەنگاونانی باشتر و لەپێناو تەواوکردنی زۆرترین یەکەی نیشتەجێبوون، بەتایبەت ئەوانەی نزیکن لە تەواوبوون، ئاشکراکردنی ناوی خێزانە سوودمەندبووەکان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبون کە بڕیاربوو ڕۆژی پێنجشەممە، 24-7-2025 ڕابگەیەنرێت، بۆ ماوەیەکی کورتخایەن دوادەخرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەت دا هاتووە، هاونیشتیمانیان دڵنیا دەکەینەوە، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی زۆرترین یەکەی نیشتەجێبوون ئەوانەی کارکردن تیایاندا بەردەوامە، زووتر کارەکانیان تەواوبکرێت و زۆرترین خێزان لێی سوودمەندبن.
ئاماژەی بەوەش دا، بۆ ئەو مەبەستە پرۆسەی دابەشکردنی یەکەکان کە لەچوارچێوەی یاسای وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دروستکراون، لەئایندەیەکی نزیکدا ئەنجامدەدرێت.
ئەمڕۆ بەیار تەقیەدین، بەرێوەبەری بیناسازی لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەو هاووڵاتیە کەمدەرامەت و فەرمانبەرانەی خاڵبەندی و ڕیزبەندیان بۆکراوە، سبەی ڕادەگەینرێت، کە لە چ شوێنێک دەبنە خاوەن یەکە.
گوتیشی: لەبەر قەیرانی دارایی و نەهاتنی بودجە لە بەغدا، ئەو پرۆژانە وەستاوە و یەکەکان تەواو نەکراون، بەڵام سبەی تەنیا خاڵبەندیی و ڕیزبەندیەکە ڕادەگەیەندرێن.