فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری: هەڵمەتێکی هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتییان ده‌ستی پێكردووه

فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری ئاماژه به‌وه ده‌كات، چه‌ند ڕۆژێكه کۆمەڵێک ڕێکخراو هەڵمەتێکی هێرشی ئەلکترۆنییان ده‌ست پێكردووه و کارمەندان و فه‌رمانبه‌رانی حکوومی و بەشێک لە هاووڵاتییان دەکەنە ئامانج؛ ده‌شڵێت، هه‌ڵمه‌ته‌كه لە ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵ و ماڵپه‌ڕی باوەڕپێکراوه‌وه بۆ هاووڵاتییان ده‌نێردرێت، هەروەها هاككه‌ره‌كان له ڕێگەی دروستکردنی لینک و پەیجی جیاواز هەوڵی هاککردن دەدەن، بۆ نموونە هەوڵیانداوە لە رێگەی دروستکردنی لینک و پەیجی ساختەی هاوشێوەی چەندین شوێنی باوەڕپێکراو خەڵک فریوبدەن، لەنێویاندا هاوشێوەی کوردستان24.
چوارشەممە، 23ـی تەمووزی2025، فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمەڵێک ڕێکخراو هەڵمەتێکی هێرشی ئەلکترۆنییان ده‌ست پێكردووه، كه فه‌رمانبه‌ران و فه‌رمانبه‌رانی حکوومی و بەشێک لە هاووڵاتییان دەکەنە ئامانج لە ڕێگەی بەکارهێنانی هەندێک ئیمەیڵی حکوومی و ناوەندیی متمانەپێکراو بۆ بڵاوکردنەوەی فایلی زیانبەخش بە مەبەستی هاککردنی ئامێرەکانیان و دەستگەیشتن بە داتاکانیان.
فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ناوه‌رۆكی ئیمه‌یڵه‌كان چه‌ند زانیارییه‌ك له خۆ ده‌گرێت، له‌وانه: سەردێڕی هەواڵی ناڕاست و نامۆ، بەڵام لە هەمان کات سەرنجڕاکێش. هاوكات ماڵپەڕی ساختە لە هاوشێوەی ماڵپەڕە میدیاییە کوردییە بەناوبانگەکان و به‌سته‌ر و لینکی گوماناوی کە مەبەستیانە ئامێری كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی حكوومی هاک بکەن و دەست بەسەر داتاکانتدا بگرن.
فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری داواشی له فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی حكوومی و هاووڵاتییان كردووه، بە هەموو جۆرێک خۆیان بپارێزن لە کرتەکردن لەسەر لینکی فریودەر و گوماناوی خۆیان و کەسانی دەوروبەر، به‌تایبه‌تی لە ڕێگەی کرتەنەکردن لەسەر هیچ بەستەرێکی گوماناوی تەنانەت ئەگەر لە سەرچاوەی باوەڕپێکراویشەوە بوو.
فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری هاوكات داوا له فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی حكوومی و هاووڵاتییان ده‌كات دڵنیا ببنه‌وه لە ناوی دۆمەینی ئەو ماڵپەڕەی بۆی دەچن و ناسنامەی کەسی نێرەر و ئەو ناوەڕۆکانەی پێی گەیشتووە پێش ئەوەی کە هیچ فایلێک دابەزێنن یاخود سەردانی هەر وێبسایتێک یاخود بەستەرێک بکەن.