تەقینەوە لە جبەخانەیەکی ئیدلب ڕوویدا

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا بڵاویکردەوە، تەقینەوە لە جبەخانەیەکی سەربازیی پارێزگای ئیدلب ڕوویداوە، بەهۆیەوە کوژراو و بریندار هەن.
پێنجشەممە 24ـی تەممووزی 2025، تەقینەوەیەک لە جبەخانەیەکی سەربازیی پارێزگای ئیدلب ڕوویداوە کە تا ئێستا نازاندرێت هۆکارەکەی چییە، بەهۆیە کوژراو و بریندار کەوتووەتەوە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا (سانا) لە زاری وەزارەتی تەندروستی بڵاوی کردووەتەوە, تەقینەوەکەی پارێزگای ئیدلب و دەورووبەری هەژاندووە، بەهۆیەوە شەش کەس کوژراون و 140 کەسی دیکەش برینداربوونە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی بەهێزی و زۆری ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکە، حکوومەتی سووریا باری نائاسایی لە شارۆچکەکە ڕاگەیاندووە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی و فریاگوزاریی لە ژێر داروپەردووی خانووە ڕووخاوەکاندا بە دوای قوربانیاندا دەگەڕێن.
تاوەکوو ئێستا، دامەزراوە فەرمییەکانی سووریا، هیچ لێدوان و زانیارییەکیان لەبارەی تەقینەوەکە نەداوە.