لە هەولێر پرۆژەی پاراوبوونەوەی ئاو بۆ بەرزکردنەوە و پاراستنی ئاوی ژێر زەوی دروستکراوە

لە هەولێر جگە لە پرۆژەی فریاگوزاری ئاوی خێرا و داخستنی بیری ئاوی گەڕەکەکان، پرۆژەی پاراوبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی دروست کراوە، بە مەبەستی کۆکردنەوەی ئاوی باران و کەمبوونەوەی مەترسی لافاو، ئەم پرۆژانە ئاستیی ئاوی ژێر زەوی بەرز دەکاتەوە و لە وشکبوون و کەمبوون دەیپارێزێت.

پرۆژەی پاراوبوونەوەی ئاوی ژێر زەویە، لە گوند کەلکانی بچووک درووست کراوە، بەبەرزی 12 مەتر لە خۆڵ و بەرد و چەو دروستکراوە، توانای کۆکردنەوەی و گلدانەوەی 30 هەزار مەتر 3جا ئاوی هەیە،  پشت بەئاوی باران دەبەستێت مەترسی لافاو کەم دەکاتەوە و ئەو ئاوەی پەنگدەخواتەوە دەچێتەوە ژێر زەوی، بەرێوەبەری کاروباری ئاوی ژێر زەویش دەڵێت کاریگەریی باشی دەبێت.

شوان پوشۆ، بەڕێوەبەری کاروباری ئاوی ژێر زەوی بەکوردستان24ـی گوت: گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستیی ئاوی ژێر زەوی، وادەکات خێرایی ئاوەکە کەم بێتەوە و بەئاسانی بچێتە خوارەوە، ئاماژەی بەوەش کرد، لە دەورووبەری ئەو پرۆژانە بیرێکی چاودێری هەڵدەکۆڵین و چاودێری ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە پێش و پاشی دروستکردنی ئەو پۆندانە دەکەین.

یەکێکی دیکەیە لە پرۆژەی بووژاندنەوەی ئاوی ژێر زەوی، بەربەست بە گابیۆن و بەرد دروست کراوە و ژینگە دۆستە ئاوی بارانی بە خور هێواش دەکاتەوە و دەیخاتەوە ژێر زەوی، لەو شوێنانە دروست دەکرێت کە ماستەرپلان تێیدا هەموار کراوەتەوە و دەورووبەری هەولێرە.

پێشەوا بارزان، بەرپرسی یەکەی ڕووپێوو GIS ڕایگەیاند، لە پرۆژەی هەموارکردنەوەی ماستەرپلانی هەولێر، ناوچەی پاراوکردنەوەمان دیاریی کردووە، هەتا دارچاندن و پیشەسازیی و بیناسازیشمان لەو ناوچەیە قەدەغە کردووە، ئەمەش بۆ ئەوەیە تاوەکوو لەسنووری پاراوکردن، ئاوی ژێر زەویی لەڕووی بڕ و جۆرەوە بپارێزین.   

لە هەولێر پێنج پرۆژەی ئاوی پاراوی ژێرزەوی دروست کراوە لەگەڵ 35 پۆند و لە داهاتووشدا ژمارەکان بەرز دەبنەوە بۆ نزیکەی 50 پۆند و پرۆژەی پارابوونەوەی ئاوی ژێرزەوی.

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment