دادگای پاریس بڕیاری یەکلاکەرەوە لەبارەی دەستگیرکردنی بەشار ئەسەد دەردەکات

دادگای پاریس ئەمڕۆ بە تۆمەتی بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژی هاووڵاتییانی بڕیاری یەکلاکەرەوە دەربارەی دەستگیرکردنی سەرۆک کۆماری پێشووی سووریا دەردەکات. 

هەینی، 25ـی تەممووزی 2025، ئاژانسی فرانس پرس بڵاویکردووەتەوە، دادگای تێهڵچوونەوەی پاریس ئەمڕۆ لە دانیشتنێکی فەرمیدا بڕیاری دەستگیرکردنی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری پێشووی سووریا دەدات.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەسەد چەکی کیمیایی دژی هاووڵاتییانی بەکارهێناوە و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجامداوە و بۆیە پێویستە دەستگیربکرێت.

لە مانگی تشرینی دووەمی 2023، دادگای پاریس بڕیاری دەستگیرکردنی بەشار ئەسەدی دەرکرد، بەهۆکاری ئەوەی لەشەڕ و ئاڵۆزییەکانی ساڵی 2013ـی وڵاتەکەی لە دەورووبەری دیمەشق چەکی کیمیایی بەکارهێناوە و بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و سەدانی دیکەش بریداربوون. 

هەرچەندە حکوومەتی ئەوکاتی سووریا و هاوپەیمانەکانی ئەو تۆمەتانەیان رەتکردەوە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment