شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان تایلەند و کەمبۆدیا بەردەوامن

دەیان کەس لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی توندی نێوان تایلەند و کەمبۆدیا کوژراون، کە زۆرینەیان خەڵکی سڤیلن، ئەمەش سەختترین ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هەردوو وڵاتە لە ماوەی زیاتر لە 10 ساڵدا.
هەینی 25ـی تەممووزی 2025، فومتام وێچاتچای، سەرۆک وەزیرانی تایلەند (بە وەکالەت) هۆشداری دا لەوەی بەردەوامبوونی پەرەسەندنەکان دەتوانێت ببێتە هۆی بەرپابوونی "جەنگ"، لە کاتێکدا وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە ڕایگەیاندبوو، کە بە دوای چارەسەری ئاشتییانە دەگەڕێت بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە.
لای خۆیەوە کەمبۆدیا تایلەندی بە "دەستدرێژیی دڕندانە" و "خواستی وڵاتەکە بۆ دەستبەسەرداگرتنی خاکی کەمبۆدیا" تۆمەتبار کرد و جەختی لەوە کردەوە، کە تۆپبارانەکە ناوچە مەدەنییەکانی پارێزگاکانی پرێیا ڤیهێر و ئۆدار میانچی کردووەتە ئامانج.
دەیان کەس لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی توندی نێوان تایلەند و کەمبۆدیا کوژراون، کە زۆرینەیان خەڵکی سڤیلن، ئەمەش سەختترین ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هەردوو وڵاتە لە ماوەی زیاتر لە 10 ساڵدا.
گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە، دووبارە سەریان هەڵدایەوە پاش ئەوەی چوارشەممە 23ـی تەممووزی 2025، تایلەند باڵیۆزی خۆی لە کەمبۆدیا کشاندەوە و ڕایگەیاند، کە نوێنەری کەمبۆدیا لە وڵاتەکەی دەردەکات، هەروەها بۆ ڕۆژی دواتر پێنجشەممە، فڕۆکەیەکی جۆری ئێف 16ـی سەر بە هێزی ئاسمانیی تایلەند، پێگەیەکی سەربازیی کەمبۆدیای بۆمباران کرد.