نووسینگه‌ی سیستانی: وڵاتاتی عه‌ره‌بی و ئیسلامی چیتر ڕێگه به به‌رده‌وامی كاره‌ساتی گه‌وره‌ی غه‌ززه نه‌ده‌ن
نووسینگه‌ی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، چاوه‌ڕوانی له ئیسرائیل ناكرێت ده‌ست له دڕنده‌ییه‌كانی هه‌ڵبگرێت؛ ده‌شڵێت، چاوه‌ڕوانی له وڵاتی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ده‌كرێت چیتر ڕێگه به به‌رده‌وامی ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه نه‌ده‌ن
هەینی، 25ـی تەممووزی 2025، نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی دۆخی مرۆیی له كه‌رتی غه‌ززه بڵاوكرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاندووه، گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له كه‌رتی غه‌ززه كه ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ساڵه ڕووبه‌ڕووی كوشتن و وێرانكاریی بووه‌ته‌وه، ئه‌م جاره‌یان و چه‌ند ڕۆژێكه ئیسرائیل پرۆسه‌ی برسیكردنی ئه‌و گه‌له‌ی ده‌ست پێكردووه و به‌دخۆراكی و برسیه‌تی بێئهژمار، ڕووبه‌ڕووی منداڵ، نه‌خۆش، گه‌وره و بچووكی كه‌رته‌كه كردووه‌ته‌وه.
نووسینگه‌ی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له عێراق گوتووشیه‌تی، ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوانی له ئیسرائیل ناكرێت ده‌ست له‌و دڕنده‌ییه هه‌ڵبگرێت، به‌ڵام خۆ چاوه‌ڕوانی له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ده‌كرێت چیتر ڕێگه به به‌رده‌وامی ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه نه‌ده‌ن وپه‌ڕی توانا و هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئیسرائیل واز له‌و دڕنده‌یی و ڕه‌فتاره نامرۆییه‌ی بهێنێت و بوار به گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ كه‌رته بدات.
نووسینگه‌ی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له عێراق باسی له‌وه‌ش كردووه، هه‌ر مرۆڤێكی ویژدانزیندوو كاتێك دیمه‌نه ترسناكه‌كانی پرۆسه‌ی برسیكردنی خه‌ڵكی غه‌ززه ده‌بینێت، به‌رگه ناگرێت.
هەینی، 25ـی تەممووزی 2025، ڕوانگه‌ی مافەکانی مرۆڤی یۆرۆ-ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست ڕاگه‌یه‌نراوێكی له باره‌ی دۆخی مرۆیی غه‌ززه بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاندووه، زیاتر له 60 منداڵی كه‌رتی غه‌ززه له وه‌ته‌ی مانگی ئاداری ئه‌م ساڵه‌وه، كه ئيسرائيل ده‌روازه‌كانی بە ڕووی مرۆیی و فریاگوزاری و پزیشکیدا داخستووە، به‌هۆی به‌دخۆراكییه‌وه مردوون دەیان هەزاری دیکەش ژیانیان لە مەترسیدایه.
ڕوانگه‌ی مافەکانی مرۆڤی یۆرۆ-ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست گوتووشیه‌تی، "دامەزراوەی مرۆیی غەززە"، کۆتایی بە برسێتی ناهێنێت، بەڵکوو دەیشارێتەوە و بەپێی مۆدێلێک کار دەکات کە بە تایبەتی بۆ خزمەتکردنی سیاسەتەکانی ئیسرائیل داڕژراوە.
