دانیشتووانی بەغدا، هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق داوای کارەبا دەکەن
خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق لە دژی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، بە تایبەت ئاو و کارەبا بەردەوامن.
شەوی ڕابردوو (هەینی، 25ـی تەمووزی 2025)، دەیان هاووڵاتی لە لە ناوچەی "حەی کوفە"ـی بەغدا ڕژانە سەر شەقامەکان و داوای دابینکردنی کارەبایان کرد. خۆپیشاندەران تایەیان سووتاند، ئاگریان کردەوە و بۆ ماوەیەک، بەشێکی شەقامە سەرەکییەکانیان داخست.
خۆپیشاندەران گوتیان: "لە کاتێکدا پلەکانی گەرما زۆر بەرزن، ئینجا کارەباشمان نییە، چۆن بتوانین بەرگەی ئەو گەرمایە بگرین؟ حکوومەت لە ڕۆژێکدا کەمترین کات کارەبامان پێ دەدات، بەشەوانیش کارەبامان هەر نییە، بۆیە بەردەوام دەبین لە خۆپیشاندان تاوەکو کێشەکانمان بۆ چارەسەر دەکەن."
بەهۆی کەم بارانی و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، لە ناوچەکانی خوارووی عێراق، پلەکانی گەرما ئاستی پێوانەییان تۆمار کردووە کە هەندێک ڕۆژ دەگاتە نیوەی کوڵان (50 پلەی سیلیزی).
لەگەڵ ئەمەشدا، حکوومەتی عێراق نەیتوانیوە وەک پێویست کارەبا بۆ هاووڵاتییان دابین بکات، ئەمەش وای کردووە، لە بەغدای پایتەختی و پارێزگاکانی دیکەش، هاووڵاتییان لە نەبوونی ئاو و کارەبا و خزمەتگوزارییەکانی دیکە، بێنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایی دەرببڕن.