جۆرجا میلۆنی: داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین ئەنجامێکی باشی نابێت
جۆرجا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا ڕایگەیاند: داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین بەر لەوەی بنەماکانی هەبێت، ئەنجامێکی پێچەوانەی دەبێت.
شەممە 26ـی تەممووزی 2025، جۆرجا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا بە ڕۆژنامەی لا ریبۆبلیکای ئیتاڵیای ڕاگەیاند: زۆر بە توندی پشتیوانی دەوڵەتی فەڵەستین دەکەم، بەڵام ناتوانم دانی پێدابنێم بەر لەوەی پێکهاتەکانی دروست بکرێت.
میلۆنی گوتی: ئەگەر لەسەر کاغەز دان بەشتێک بنرێت کە هیچ بوونێکی نییە، وەک ئەوە وایە کێشەکە چارەسەر بووبێت، بەڵام چارەسەریش نەبووە.
بڕیارەکەی فەرەنسا بۆ ناساندنی دەوڵەتێکی فەڵەستینی لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی ئەیلولدا، سەرکۆنەی ئیسرائیل و ئەمەریکای لێکەوتەوە، ئەمە لە کاتێکدا شەڕی کەرتی غەززە لە نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی (حەماس) بەردەوامە.
ئەنتۆنیۆ تایانی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: دانپێدانان بە دەوڵەتێکی فەڵەستینی دەبێ لەگەڵ دانپێدانانی دەوڵەتی نوێ بە ئیسرائیل بێت.
گوتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: بەرلین نیازی ئەوەی نییە لەماوەیەکی نزیکدا دان بە دەوڵەتی فەڵەستینیدا بنێت، ئێستا کاری لەپێشینەی ئەوەیە دان بەهەردوو دەوڵەتدا بنێت.
له (15ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 1977) له رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا له‌دایكبووه، له ساڵی 2006ـه‌وه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئیتاڵیایه.
جۆرجا میلۆنی، له ساڵی 2014 بووه‌ته سه‌رۆكی پارتی برایانی ئیتاڵی و له ساڵی 2020یشه‌وه سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانی پارێزگاران و ریفۆرمخوازانی ئیتاڵیای وه‌رگرتووه.
سه‌ره‌تای كاری سیاسی بۆ ساڵی 1992 ده‌گه‌ڕێته‌وه له ریزه‌كانی به‌ره‌ی گه‌نجانی بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیتاڵیا كه پارتێكی سیاسی راستڕه‌وی توندئاژۆیه و به ره‌گی فاشییه‌تی نوێ له ئیتاڵیا ناسراوه.
تا له ساڵی 1996 بووه‌ته سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكارانی ئیتاڵیا كه نوێنه‌رایه‌تی پارتی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌كرد و له ساڵی 1998 تاوه‌كو 2002 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوچه‌ی رۆما بووه، دواتریش له ساڵی 2004 وه‌ك یه‌كه‌م ئافره‌ت بووه‌ته سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجانی ئیتاڵیا وه‌ك به‌شێك له پارتی هاوپه‌یمانی نیشتمانی.
له ساڵی 2008 وه‌ك وه‌زیری لاوان له كابینه‌ی چواره‌می برلیسكۆنی ده‌ستنیشانكرا كه تاوه‌كو ساڵی 2011 له‌و پۆسته‌دا مایه‌وه.
دواتریش له دامه‌زراندنی پارتی برایانی ئیتاڵیا به‌شداریكرد و له ساڵی 2014 بووه سه‌رۆكی پارته‌كه و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپای ساڵی 2014 و هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی ئیتاڵیای ساڵی 2016 كرد، به‌ڵام له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.
له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2018، جۆرجا میلۆنی، سه‌ركردایه‌تی پارتی برایانی كرد له په‌رله‌مانی ئیتاڵیا وه‌ك پارتێكی ئۆپۆزیسیۆن، كه ئه‌مه‌ش وایكرد ئاستی جه‌ماوه‌ری ناوبراو به‌رزبێته‌وه و داهاتوویه‌كی سیاسی باشتر بۆخۆی بنیات بنێت.
له هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی ئه‌مساڵدا، جۆرجا میلۆنی به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارته‌كه‌ی زۆرترین كورسی په‌رله‌مانی له‌ڕیزی پارته ئۆپۆڤیسیۆنهكان به‌ده‌ستهێنا، وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا له‌لایه‌ن گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی په‌رله‌مانی ده‌ستنیشانكرا و به‌پێی مادده‌ی 92ـی ده‌ستووری ئیتاڵیا، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌وه راسپێردرا وه‌ك یه‌كه‌م ژن له مێژووی ئیتاڵیا كابینه‌ی حكومی پێكبهێنێت.
له (22ـی تشرینی دووه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا ده‌ستبه‌كاربوو.
میلۆنی، به هه‌ڵوێسته‌كانی له‌دژی هاوڕه‌گه‌زخوازی و له‌باربردنی كۆرپه‌ڵه‌یه، هه‌روه‌ها ره‌تیده‌كاته‌وه به سیاسییه‌كی راسته‌ڕه‌وی توندڕه‌و پێناسه‌بكرێت و خۆی به كریستیانێكی پارێزكار ده‌ناسێنێت، جه‌ختیش له‌سه‌ر پاراستنی نیشتمان و خێزان ده‌كاته‌وه.
رۆژی (8ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، له نامه‌یه‌كدا بۆ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هیوای خواست له نزیكترین ده‌رفه‌تدا یه‌كترببینن.
(23ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022) جۆرجا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ‌کرا.