زه‌وی جووتیارانی كورد به‌سه‌ر عه‌ره‌به هاورده‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێن
سبه‌ی 150 دۆنم زه‌وی گوندی خه‌رابه به عه‌ره‌به هاورده‌كان ده‌درێت
K24- كه‌ركووك:
زەوییە کشتوکاڵییەکانی جووتیارانی کوردی گوندی خەرابەی سەر بە شارەدێی سەرگەڕان زه‌وت ده‌كرێن و بەسەر عەرەبە هاوردەکاندا دابەش دەکرێن.
سەرچاوەیەك لە گوندی خەرابە بە کوردستان24ی راگەیاند، ئه‌مڕۆ ئاگادارکراونەتەوە, سبه‌ی دووشەممە زیاتر لە 150 دۆنم زەوی جووتیارانی کوردی دانیشتووی گوندی خەرابە ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و بەسەر ژماره‌یه‌ك خێزانێکی عەرەبی هاوردەدا دابەش دەکرێت.
سەرچاوەکە گوتیشی: عەرەبە هاوردەکان نووسراوی راکان جبووری، پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووکیان پێیە بۆ داگیرکردنی زەوی جووتیارانی کورد.
هەفتەی رابردووش چەند خێزانێکی عەرەبی هاوردە چوونەته سەر دانیشتوانی گوندی پەلکانە و جگە لە دەستبەسەرداگرتنی زەوی جووتیارانی کورد، دەستیان بەسەر چەند خانوویێکی گوندەکەشدا گرتووه و تێیدا نیشتەجێ بوون.
H.B