محەممەد حەسسان: نابێت کێشەی مووچە زیان بە خەڵکی بگەیەنێت

محەممەد حەسان
محەممەد حەسان

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئومێدی ئەوە دەکات، پرسی مووچە زیان بە خەڵکی نەگەیەنێت، سەرکردایەتی بەغدا و هەولێر کێشەکان چارەبکەن.

محەممەد حەسسان، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، ئەمڕۆ شەممە 26ـی تەممووزی 2025، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بابەتی پەیوەست بە مووچە، پرسێکی عێراقییە و هیوای خواست دۆخەکە بە زیان بۆ خەڵکی ئاسایی درێژە نەکێشێت.

محەممەد حەسسان، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی:  ژیری سەرکردایەتی بەغدا و هەولێر سەرتاپای عێراق،  بەرەو دەرئەنجام و چارەسەر ئاراستەی گرتووە.

 پەیوەست بە عێراقیش گوتی: ڕێکخستنەوەی ماڵی نێوەخۆ و پاراستنی و باشکردنی بۆ عێراق پێویست و گرنگە.

چارەسەری کێشەکان بەرەو دەرئەنجام ئاراستەی گرتووە،گوتیشی رێکخستنەوەی ماڵی نێوەخۆی عێراق و پاراستنی بۆ عێراق پێویستە.