زیاتر له هه‌زار كه‌سی به‌ته‌مه‌نی غه‌ززه له ئه‌نجامی به‌دخۆراكی و برسیه‌تییه‌وه مردوون

ڕوانگه‌ی یۆرۆ-ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژه به‌وه ده‌كات، زیاتر له هه‌زار كه‌سی به‌ته‌مه‌ن له ئه‌نجامی به‌دخۆراكی و برسیه‌تییه‌وه له كه‌رتی غه‌ززه مردوون.
شه‌ممه، 26ـی ته‌ممووزی 2025، ڕوانگه‌ی یۆرۆ-ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕاگه‌یه‌نراوێكی له باره‌ی دۆخی مرۆیی غه‌ززه بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاندووه، هه‌زاران كه‌سی به‌ته‌مه‌ن له كه‌رتی غه‌ززه به‌هۆی به‌دخۆراكی و برسیه‌تی و نه‌بوونی پێداویستی و ده‌رمانه‌وه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی مردندان.
ڕوانگه‌ی یۆرۆ-ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست بۆ مافەکانی مرۆڤ گوتووشیه‌تی، نه‌هامه‌تی و ئازاره‌كانی خه‌ڵكی كه‌رتی غه‌ززه له‌م ڕۆژانه‌دا به لووتكه گه‌یشتووه.
ڕوانگه‌ی یۆرۆ-ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕوونی كردووه‌ته‌وه، هه‌زار و 200 كه‌سی به‌ته‌مه‌ن له ئه‌نجامی برسیه‌تی و به‌دخۆراكییه‌وه له كه‌رتی غه‌ززه مردوون.
ڕوانگه‌كه جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ئیسرائیل به ئه‌نقه‌ست چه‌كی برسیكردنی خه‌ڵكی غه‌ززه به‌كار ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ناچار بكات، چه‌ك دابنێت و خۆی ڕاده‌ست بكات.
هەینی، 25ـی تەممووزی 2025، ڕوانگه‌ی یۆرۆ-ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕاگه‌یه‌نراوێكی له باره‌ی دۆخی مرۆیی غه‌ززه بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، زیاتر له 60 منداڵی كه‌رتی غه‌ززه له وه‌ته‌ی مانگی ئاداری ئه‌م ساڵه‌وه، كه ئيسرائيل ده‌روازه‌كانی بە ڕووی مرۆیی و فریاگوزاری و پزیشکیدا داخستووە، به‌هۆی به‌دخۆراكییه‌وه مردوون دەیان هەزاری دیکەش ژیانیان لە مەترسیدایه.
ڕوانگه‌ی یۆرۆ-ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست بۆ مافەکانی مرۆڤ گوتبووی، "دامەزراوەی مرۆیی غەززە"، کۆتایی بە برسێتی ناهێنێت، بەڵکوو دەیشارێتەوە و بەپێی مۆدێلێک کار دەکات کە بە تایبەتی بۆ خزمەتکردنی سیاسەتەکانی ئیسرائیل داڕژراوە.
ئه‌و ڕوانگه‌یه باسی له‌وه‌ش كردبوو، ئیسرائیل له 2ـی ئاداری ئه‌م ساڵه‌وه خۆی لە جێبەجێکردنی هه‌ر ڕێککەوتننامەیه‌كی تایبه‌ت به ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیل و بارمته و زیندانییه‌كان لەگەڵ بزووتنه‌وه‌ی حەماس دەدزێتەوە و دەروازەکانی غەززەی داخستووە و ڕیگه نادات هاوكارییه مرۆڤییه‌كان بگه‌نه خه‌ڵكی كه‌رته‌كه.