مارکۆ ڕوبیۆ کاندیدی کۆمارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی ئاشکرا کرد

مارکۆ ڕوبیۆ کاندیدی کۆمارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی ئاشکرا کرد.

ڕوبیۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، ڕایگەیاند، پێموایە جەی دی ڤانس، کاندیدی کۆمارییەکان بێت، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی داهاتوو.

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، جەی دی ڤانس، یەکێکە لە کەسە پێشەنگەکان کە پێموایە کۆمارییەکان کاندیدی بکەن، بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ساڵی 2028. بەجۆرێک 46%ی دەنگدەرانی کۆمارییەکان پشتگیری لێدەکەن.

پێشتر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی NBC دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا پێشنیازی کرد، ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کاندید بکرێت و بە "گەنجێکی درەوشاوە" وەسفی کرد.

ترەمپ ڕاشیگەیاند، نایەوێت دەستوەردان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوودا بکات.

ڕۆژی 5ـی11ـی2024، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بەڕێوە چوو، تێیدا دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان لە کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان بردەوە، بۆ دووەم خول کورسیی سەرۆکایەتی بەدەستهێنا.

هەروەها بڕیارە ساڵی 2028، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بەڕێوە بچێت، بەڵام تا ئێستا لە کۆمارییەکان و دیموکراتەکان بەربژێری خۆیان ڕانەگەیاندووە.

 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment