دەست بە جێبەجێکردنی ماستەرپلانی گەشتیاریی سۆران کرا
دەست بە جێبەجێکردنی ماستەرپلانی گەشتیاریی سۆران کرا

دەست بە جێبەجێکردنی ماستەرپلانی گەشتیاریی سۆران کرا

لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووەوە، 24ـی تەممووزی 2025، لە گەلی عەلی بەگەوە، وەکوو هەنگاوی یەکەم دەست بە جێبەجێکردنی ماستەرپلانی گەشتیاریی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کراوە؛ چەند ڕۆژێکە ئەو شوێنە گەشتیارییە داخراوە و کاری نۆژەنکردنەوەی بۆ دەکرێت کە یەکێکە لە ناوچە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکانی هەرێمی کوردستان و وەکوو ناسنامەیەکە بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.