سوورییەک گوێی ئیسرائیلییەک دەقرتێنی
سوورییەک لە لێواری ئاوەکانی یۆنان، بە ددانەکانی گوێی گەشتیارێکی ئیسرائیلی بەناوی(ستاف بن شوشان) قرتاند کە بەمەبەستی گەشت هاتبووە ناوچەکە.
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، لە لێواری ئاوەکانی بۆلیڤار نزیک لە ئەسینای پایتەختی یۆنان تاوانکارییەکە ئەنجامدراوە، کاتێک کەسە سوورییەکە کە لە ئەسینا پەنابەرە، لە شوشان و ژن و پیاوێکی ئیسرائیلی نزیک بووەتەوە، وێنەیانی بە مۆبایل گرتووە و دروشمی فەڵەستین ئازاد بکەن، هێرشی کردووەتە سەر گەشتیارە ئیسرائیلییەکان.
گەشتیارە ئیسرائیلییەکان گێڕاویانەتەوە، هێرشکارەکە سەرەتا خۆڵی بە چاوی گەشتیارەکاندا کردووە، بۆیە هەوڵییان داوە دووری بخەنەوە بەر لەوەی پیاوانی ئاسایش بگەنە شوێنەکە، دوای کاتژمێرێک لە دوورخستنەوەی، جارێکی دیکە پەنابەرە سوورییەکە دەگەڕێتەوە شوێنە گەشتیارییەکە و هەوڵیداوە هێرش بکاتە سەر هاوسەری شوشان، کاتێک مێردەکەی هەوڵیداوە بەرگریی لێبکات، پەنابەرە سوورییەکە بە ددان گوێی شوشانی قرتاندووە، ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرونوت بڵاوی کردووەتەوە، دوای ئەو ڕووداوە، شوشان گواستراوەتەوە نەخۆشخانە بۆ چارەسەری، یرشکارەکەش لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە دەستگیرکرا، بەڵام پێشتر سوورییەکە سکاڵای لەسەر گەشتیارە ئیسرائیلییەکە تۆمارکردووە بەتۆمەتی ئەوەی لێدوانی ڕەگەزپەرستانەی داوە.