چاوپێکەوتنی تایبەتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ کەناڵی 'الشرق نیوز'

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: لەگەڵ یەکێتی لەسەر ئەجێندای کابینەی داهاتوو ڕێککەوتووین و هیوادارین پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنین. لە بارەی مووچەش سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە، بە پێی دەستوور خەڵک مافی خۆیەتی مووچە بەبێ دواکەوتن وەربگرن.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكی تایبەت له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی 'الشرق نیوز'، له‌باره‌ی هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گوتی: لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌م باره‌وه به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی له پشته‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ن ئاشكرا بكرێن، هه‌ندێك زانیاریی وردیش له‌م باره‌وه هه‌یه، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كه‌ین كه له لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تییه‌وه ده‌گه‌نه ئه‌نجامه‌كان، كه ڕوون و دیاریشه كێ له پشته‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌وه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه بۆ لیژنه‌كه و ئه‌نجامی كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌جێ هێڵراوه.
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له باره‌ی ئه‌م هێرشانه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و حكوومه‌تی فیدراڵ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندیدان و هه‌ماهه‌نگكارن و لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به دیاریكراو بزانن كێ له پشته‌وه‌ی ئه‌م هێرشانه‌ن، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بیرۆكه‌یه‌كی زۆر باشی هه‌یه و به ته‌نیاش نایەوێت له‌م باره‌وه لێدوان بده‌ن، به‌ڵكوو ئه‌مه بۆ كاتی ئاشكراكردنی ئه‌نجامی كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كان هه‌ڵده‌گرن.
هێرشەکان هاوکات بوون لەگەڵ گرێبەستی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هاوكات له‌باره‌ی كاتی ئه‌و هێرشانه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنانی بیانی له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دەڵێت: نایه‌وێت و ناتوانێت له بری هێرشكارانه‌وه له‌م باره‌وه قسه بكات و لێدوان بدات، كه ئاخۆ بۆ چی له‌م كاته‌دا هێرشه درۆنییه‌كانیان بۆ سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی هه‌رێمی كوردستان له بواری وزه‌دا له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكاییه‌كان كردوویه‌تی و دواتر هه‌موو ئه‌وانه له دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكرا ده‌كرێن.
مه‌سرور بارزانی هه‌روه‌ها له باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكاوه كه ڕایگه‌یاندووه، دژی ئه‌و هێرشانه‌یه و نایه‌وێت سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه بشێوێنرێت و ژینگه‌ی وه‌به‌رهێنان تێك بدات، هاوكات له باره‌ی ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان له‌م باره‌وه باسی له‌وه كرد، هه‌رێم هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه و ئه‌وان هاوپه‌یمانن، بۆیه هەرێمەکە به پێدانی زانیاریی به‌شدارییان له‌گه‌ڵدا ده‌كات و پێشوازیش له هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان ده‌كات، به‌تایبه‌ت بۆ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌كان له باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كراونه‌ته سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان كه له لایه‌ن كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكاییه‌كانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن و به‌ڕێوه ده‌برێن.
باسی لەوەش کردووە، هه‌رێمی کوردستان ڕێز له هه‌وڵ و هاریكاریی هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ده‌گرێت بۆ وه‌ستان و ڕاگرتنی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر كێڵگه و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، چونكه هه‌رێمی كوردستان هه‌ر به ته‌نیا نایه‌وێت له ڕووی ئابوورییه‌وه سه‌ركه‌وتوو بمێنێته‌وه، به‌ڵكوو به دڵنیاییه‌وه هه‌وڵی بووژانه‌وه و ئاوه‌دانی زیاتر ده‌دات و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، ببێته ئارامترین و سه‌قامگیرترین شوێن بۆ وه‌به‌رهێنان.

هەرێمی کوردستان لە ناوچەیەکی ئاڵۆزدا هەمیشە پەناگەیەکی ئارام بووە
هەرێمی کوردستان لەگەڵ دۆست و هاوپەیمانەکانی لە هەماهەنگیی دایە بۆ ئه‌وه‌ی داعش و گرووپه توندڕه‌وه‌كان هه‌رگیز نه‌گه‌ڕێنه‌وه گۆڕه‌پانه‌كان
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی تایبه‌ت به دۆخی ته‌ناهیی هه‌رێمی كوردستان به شیوه‌یه‌كی گشتی و له سایه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه و مه‌ترسییه‌كانی ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕێكخراوی داعش بۆ گۆڕه‌پانه‌كان و چالاكبوونه‌وه‌ی شانه نووستووه‌كانی ئه‌م ڕێكخراوه، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، هه‌رێم به‌رده‌وام به‌راورد به ناوچه‌كانی دیكه، به ڕێژه‌یه‌كی زیاتر ئارام و سه‌قامگیره، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌واوی ناوچه‌كه له ڕووی ته‌ناهییه‌وه ناسه‌قامگیره.
هاوکات دەڵێت: هه‌رێمی كوردستان ئارامه و ته‌نانه‌ت زۆرێك له هاووڵاتییانی عێراق په‌نای بۆ ده‌هێنن و هه‌ست به ئارامی ده‌كه‌ن، به‌ڵام به گشتیی ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه، كۆتایی به داعش و توندڕه‌وی هاتووه، به‌ڵام ئه‌وان تاوه‌كوو ئێستا شانه‌ی نووستوویان هه‌یه، نه‌ك له هه‌رێم، به‌ڵكوو له ته‌واوی ناوچه‌كه ئه‌و شانانه‌یان بوونیان هه‌یه و ده‌بێت له نزیكه‌وه چاودێریی بكرێن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئێمە له‌گه‌ڵ دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانمان له په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیداین، بۆ ئه‌وه‌ی داعش و گرووپه توندڕه‌وه‌كان هه‌رگیز نه‌گه‌ڕێنه‌وه گۆڕه‌پانه‌كان و ئه‌وه‌ی له ڕابردوودا كردوویانه، دووباره‌ی نەکەنەوە.
هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له ده‌ستپێشخه‌ریی پرۆسه‌ی ئاشتیی ده‌كات
بەهۆی ناکۆکی تورکیا و پەکەکە خەڵکی ئێمە زیانی بەرکەوتووە
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی سه‌باره‌ت به پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له هه‌رێمی كوردستان و بڕیاری ئه‌و پارته بۆ چه‌كدانان و مامه‌ڵه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌م باره‌وه، گوتی: هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له ده‌ستپێشخه‌ریی پرۆسه‌ی ئاشتیی ده‌كات، هاوكات پێشوازی له گفتوگۆكانی نێوان حكوومه‌تی توركیا و په‌كه‌كه ده‌كات و په‌یامه‌كه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له باره‌ی چه‌كدانانی په‌كه‌كه‌وه به هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌بینن و هه‌رێمی كوردستان خوازیاره، كۆتایی به ململانێ و كێشه و ئاڵۆزییه به‌رده‌وام بهێنرێت، نه‌خاسمه كه هه‌رێمی كوردستان نه‌هامه‌تی زۆری له‌و ململانێ و كێشانه بینیوه، به شێوه‌یه‌ك تا ئێستا نه‌توانراوه 800 گوندی كوردستان به‌هۆی ئه‌و ململانێیانه‌وه ئاوه‌دان بكرێنه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی له باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونی كرده‌وه، ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر كار و به‌رنامه‌ی حكوومه‌تی داهاتوو، كه ده‌بێته بنه‌مای به‌رده‌وامی كابینه‌ی ڕابردوو یاخود حكوومه‌تی ئێستای هه‌رێمی كوردستان. ئێستا گفتوگۆكان تایبه‌تن به هه‌ندێك له پۆسته‌كانی حكوومه‌ت، نه‌خاسمه له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و هیوادارن بگه‌نه ئه‌نجامێك كه به دڵی هه‌مووان بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا یه‌كانگیر بێت.

هیوادارین بەر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێم پێکبهێنرێت
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی له باره‌ی په‌یوه‌ندیی پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق له دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان كه بڕیار وایه له تشرینی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵ به‌ڕێوه بچێت، نه‌خاسمه كه سوننه‌كان ده‌گوترێت ئه‌م جاره داوای پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌ن و له به‌رانبه‌ریشدا پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بدرێته كورد، ڕایگەیاند: پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌رێم و به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه نییه، بۆیه خوازیارن به‌ر له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌تی هەرێم پێكبهێنرێت.
گوتیشی: "عێراق له سێ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی پێكهاتووه، عه‌ره‌بی شیعه، عه‌ره‌بی سوننه و كورد، به‌ڵام توركمان و مه‌سیحی و كلد و ئاشووریش هه‌ن، بۆیه ناكرێت ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن به ته‌نیا به ده‌ست پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراوه‌وە بێت و ئه‌وانی دیكه به‌شدارییه‌كی سیمبوڵییان هه‌بێت، كورد ده‌خوازێت ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت و یه‌كێك له سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی به ده‌سته‌وه بێت، ئه‌مه‌ش پێوه‌ره، سه‌باره‌ت به پۆستی سه‌رۆك كۆمار، كورد له ڕابردوودا ئه‌و پۆسته‌ی به ده‌سته‌وه بووه و خوازیارین به‌رده‌وام بێت، ئه‌مه‌ش بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستییه‌ی كه كه كورد پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كییه له عێراق."
بە پێی دەستوور خەڵک مافی خۆیەتی مووچە بەبێ دواکەوتن وەربگرن
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی تایبه‌ت به پرسی بودجه، مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گوتی، ئاماژەی بەوە کرد، مایه‌ی نیگه‌رانییه به‌كارهێنانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته كارتێكی سیاسیی له ناكۆكییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
ده‌شڵێت: به پێی یاسا و ده‌ستووری عێراق، مووچه‌خۆران مافی خۆیانه به‌بێ دواكه‌وتن مووچه‌كانیان وه‌ربگرن، هەروەها ته‌نانه‌ت دادگای فیدراڵی بڕیاری له باره‌ی مووچه داوه و جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، نابێت ببێته به‌شێك له ململانێكانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
مەسرور بارزانی سەرەنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا، هه‌رێمی كوردستان وه‌كوو قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری، مافی خۆیه‌تی نه‌ك هه‌ر مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی، به‌ڵكوو بودجه‌ی تایبه‌تی له بودجه‌ی گشتیی فیدراڵ‌دا هه‌بێت، ڕێگه دروسته‌كه ئه‌وه‌یه، داهاتی خۆی هه‌بێت و به‌شی له بودجه‌ی گشتیشیدا هه‌بێت! مایه‌ی سه‌رنجه، وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ هاتووه‌ته ناو ورده‌كارییه‌كانی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی ده‌ستووری عێراق و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه. چاره‌سه‌ری ده‌ستوورییانه‌ی ئه‌م پرسه‌ش، بریتییه له ڕێككه‌وتن له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتیی داهاتووی فیدراڵی.
بەغدا مامەڵەیەکی سیاسییانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی له باره‌ی ئاخۆ كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی بودجه و مووچه‌وه هه‌یه، ته‌كنیكین یاخود سیاسیین، كه به‌غدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، ته‌كنیكین و سیاسیی نین، ڕایگەیاند: چه‌ند جار شاندی ته‌نكنیكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كردووه، به‌ڵام دیاره به‌غدا مامه‌ڵه‌یه‌كی سیاسییانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بۆ نموونه؛ سێ ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌سی له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا دامه‌زراندووه، كه هیچ كه‌سیان له هه‌رێمی كوردستان نه‌بوون!
سه‌رۆك وه‌زیران تایبه‌ت به هه‌ڵوێستی دادگای فیدراڵی و بڕیاره‌كانی به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێوه، گوتی: هه‌ندێك گۆڕانكاریی له دادگاكه ڕووی دا و پێویسته ئه‌م دادگایه به پێی ده‌ستوور پێك بهێنرێته‌وه و پێكهاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ستوور یه‌ك بگرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كاراكردنه‌وه‌ی مادده‌ی 140ـی ده‌ستوور، مەسرور بارزانی ڕوونی کردەوە، گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگ ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه له به‌غدا، چونكه له به‌غدا ده‌سه‌ڵاتێك نییه مادده‌ی 140 جێبه‌جێ بكات، له كاتێكدا نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و مادده‌یه، كه‌سانێك قه‌ره‌بوو كراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ نموونه كه‌ركووك به‌جێ بهێڵن، دیاره ئه‌و كه‌سانه ئه‌وانه‌ن كه هێنراونه‌ته شاره‌كه بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای شاره‌كه و ناوچه‌كه، ئه‌وانه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوو كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام شاره‌كه‌یان به‌جێ نه‌هێشتووه و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌و شوێنانه‌ی كه پێشتر له پرۆسه‌یه‌ی به‌رنامه‌بۆڕداڕژاو به‌جێیان هێشتووه، ئێستا هه‌مان سیاسه‌ت به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كانی به تایبه‌ت كه ئاسته‌نگ بۆ كورد و جووتیارانی كورد له سنووره‌كانی مادده‌ی 140 دروست ده‌كرێت.

لە ڕێگەی پرۆژەیەکەوە کێشەی کەمئاوی بۆ ماوەی 30 ساڵی داهاتوو چارە دەکرێت
ساڵی داهاتوو کارەبای سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەبێتە 24 کاتژمێری
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی له باره‌ی پرۆسه‌ی چاكسازیی له هه‌رێمی كوردستان و پێشخستنی ژێرخانه جیاوازه‌كان و به دیجیتاڵكردنی حكوومه‌ت گوتی: توانراوه كاری باش و چاكسازی به‌رچاو له‌و ساڵانه‌ی دواییدا بكرێت، به تایبه‌تی كه چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تی بۆ نموونه له كه‌رتی كاره‌بادا كراوه، به شێوه‌یه‌ك سێ پارێزگای هه‌رێمی كوردستان هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك تاكه پارێزگای هه‌موو عێراقن، كاره‌بای 24 كاتژمێرییان هه‌یه و پلان هه‌یه بۆ ساڵی داهاتوو هه‌موو هه‌رێمی كوردستان ببێته خاوه‌نی كاره‌بای 24 كاتژمێری و ته‌نانه‌ت ئه‌مه بۆ پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقیش بگوازرێته‌وه.
ئەوەشیی خستەڕوو، ئێستا چاكسازیی گه‌وره له ئاودا كراوه، له‌وانه چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، ئاوی خێرای فریاگوزاریی هه‌ولێر بۆ دابینكردنی ئاوی 24 كاتژمێری به زۆرێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر كه ئاوی نه‌بوو، به فه‌رمی كرایه و كێشه‌ی ئاو بۆ ماوه‌ی 30 ساڵی داهاتوو چاره ده‌كات و هه‌ولێر ئێستا تاكه پارێزگای عێراقه، كه كێشه‌ی ئاوی نییه.
مه‌سرور بارزانی سەبارەت بە بواری به دیجیتاڵكردنی بانكی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه، ڕایگەیاند: توانراوه كاری پێشه‌نگ و نموونه‌یی بكرێت، ئه‌مانه‌یش به‌شێكن له ژێرخانی ئابووریی كوردستان و هه‌وڵی ڕژدتر بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری زۆر باشتر به هاووڵاتییان دەدرێت. كه‌رتی ته‌ندروستی و ڕێگه‌وبان، دوو كه‌رتی دیكه‌ی بنه‌ڕه‌تی ژێرخانی نوێی هه‌رێمی كوردستانن كه ئاستی پێشكه‌وتوویان بڕیوه، هاوكات كه‌رتی گه‌شتوگوزار، كه‌رتێكی دیكه‌ی هه‌ره گرنگه، بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری پێویست بۆ ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كه‌ن و گه‌شتی بۆ ده‌كه‌ن.
هیچ ئاسته‌نگێك له به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستاندا نییه بۆ واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كانی له بواری نه‌وت
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی پلان و ئاڵته‌رناتیڤی به‌رده‌وامی هه‌نارده‌نه‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌گه‌ری ڕێككه‌وتنێكی گشتگیریی نه‌وت له نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره، دەڵێت: هه‌وڵ ده‌ده‌ن باشترین میكانیزمه‌كان بۆ گه‌یشتن به باشترین چاره‌سه‌ری له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌كار بهێنن، به شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر یاسای نه‌وت هه‌بێت، ده‌توانرێت زۆربه‌ی كێشه‌كان چاره بكرێن.
جەختی لەوەش کردەوە، هه‌رێمی كوردستان نایه‌وێت ڕووبه‌ڕووی به‌غدا و وڵاتانی ببێته‌وه، به‌ڵكوو خوازیاریی هاریكارییه‌كی زیاتره و هیوداره ده‌رچه‌یه‌كی ئه‌رێنی هه‌بێت بۆ دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت له ڕێگه‌ی توركیاوه، كه ئومێد ده‌كرێت ئه‌مه‌ش به دی بێت، نه‌خاسمه هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی وزه‌یه‌كی زۆر و باشه و ده‌توانێت له پێشخستنی كه‌رتی وزه‌ی ناوچه‌كه، به‌شدار بێت.
گوتیشی: كوردستان به پێی ده‌ستوور مافی خۆیه‌تی كێڵگه‌ی نه‌وتی بدۆزێته‌وه و پێشیان بخات و له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان گرێبه‌ست بكات، هه‌ر چی تانه‌ی به‌غداش له پێشتر له‌م باره‌وه له دژی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه، دادگا له كۆتاییدا له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری له‌سه‌ر داون، بۆیه هیچ ئاسته‌نگێك له به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستاندا نییه بۆ واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كانی له بواری نه‌وت و وزه‌دا و كوردستان ده‌ستبه‌رداری ئه‌م مافه ده‌ستوورییه‌ی نابێت.

پێویستە بەغدا سەرکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان بە سەرکەوتنی هەموو عێراق بزانێت
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی پرۆژه‌ی هه‌رێمی كوردستان به به‌ناوه‌ندكردنی هه‌ولێر وه‌كوو ناوه‌ندێكی بازرگانیی، لۆجستی و هه‌رێمی و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م ئه‌و پرۆژه و خواسته، ئاشکرای کرد، ده‌خوازن هه‌رێمی كوردستان بۆ ناوه‌ندێكی گه‌وره‌ی ئابووریی عێراق و ناوچه‌كه‌ش وه‌ربچه‌رخێنن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش توانای پێویست به‌رده‌سته، له‌وانه؛ سه‌رچاوه بنه‌ڕه‌تییه‌كان، دامه‌زراوه‌كان و دابه‌شكردنی ناوچه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به كرده‌یی ببێته ئه‌و ناوه‌نده گرنگه‌ی كه مه‌به‌سته، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پێویستی به هاوبه‌شیی له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه، كه هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مه هیواخوازه به‌غدا پشتیوان بێت و سه‌ركه‌وتنه‌كانی كوردستان به سه‌ركه‌وتنه‌كانی هه‌موو عێراق بزانێت، نه‌خاسمه كه هه‌رێمی كوردستان وه‌كوو چه‌ندین جار پاته‌ی كردووه‌ته‌وه، توانا و ئه‌زموونی هه‌یه خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشكه‌ش به ته‌واوی عێراق بكات و ئه‌زموونه جیاوازه‌كانی خۆی بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان هه‌موو عێراق بگوازێته‌وه.
هەرێمی کوردستان و سعوودیە پەیوەندییەکی زۆر باش و مێژوویی لە نێوانیاندا هەیە
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو به تایبه‌تی سعوودیه گوتی: هه‌رێمی كوردستان ڕێزێكی زۆری سه‌ركردایه‌تی و گه‌لی سعوودیه هه‌یه، ته‌نانه‌ت "په‌یوه‌ندییه‌كی مێژووییمان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعوودیه، گه‌ل و حكوومه‌ته‌كه‌ی هه‌یه و ئێمه چاومان له هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شیی زیاتره و هیواخوازین، وه‌ربه‌رهێنه‌رانی زیاتری سعوودی وه‌به‌رهێنان له كوردستان بكه‌ن و هه‌رێمی كوردستان وه‌كوو ناوچه‌یه‌كی نوێی وه‌به‌رهێنان به‌كار بهێنن و به هه‌ردوولامان ده‌توانین سوودی هاوبه‌ش بۆ هه‌ردوولا به‌دیبهێنین. په‌یوه‌ندیی باشمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا سعوودییه‌كان هه‌یه، هاوكات بازرگانانی كوردیش هه‌ن، وه‌به‌رهێنان له سعوودیه ده‌كه‌ن.
له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیش له‌گه‌ڵ توركیا سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی، دەڵێت: په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان باشن و باشتریش بوونه، به شێوه‌یه‌ك لێكه‌گه‌یشتنی زۆرباش له نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه، هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پرۆژه‌ی ئابووری و بازرگانیی هه‌ردوولای زیاتر به‌یه‌كه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه، هاوكات ئاڵنگاریی هاوبه‌شیش له نێوانیاندا هه‌یه.
گوتیشی: توركیا ده‌ستوه‌ردانی له كاروباری سیاسیی هه‌رێمی كوردستاندا نه‌كردووه، به‌ڵام ڕوونه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) هه‌یه و شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ئه‌م پارته هه‌بووه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه هه‌رێمی كوردستان ئومێده‌واره پرۆسه‌ی ئاشتیی ئه‌نجامی باشی لێ بكه‌وێته‌وه و كۆتایی به‌و شه‌ڕانه له نێوان هه‌ردوولادا بهێنێت.

هەرێمی کوردستان بەردەوام ڕێزی له ئێران و سه‌رجه‌م دراوسێكانی گرتووه
پێویسته دیمه‌شق ده‌رگا به‌ڕووی كوردی سووریا بكاته‌وه و داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران ڕایگەیاند: ئێران دراوسێیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌رێمی كوردستانه و سنوورێكی فراوان له نێوانیاندا هه‌یه، هه‌رێمی كوردستان له مه‌ترسییه سه‌ره‌كییه‌كانی تاران تێده‌گات به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌یه. "هه‌ندێك جار زێده‌ڕۆیی هه‌بووه، كه ڕه‌نگه به‌رده‌وام كوردستان تۆمه‌تبار كرابێت یاخود پڕوپاگه‌نده‌ی ناڕاست له باره‌ی كوردستانه‌وه بڵاو كرابێته‌وه، به‌ڵام كوردستان به‌رده‌وام ڕێزی له ئێران و سه‌رجه‌م دراوسێكانی گرتووه و هیچ كات نه‌بووه‌ته به‌شێك له هیچ پیلانگێڕییه‌ك و هه‌رگیزیش نابێته سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆیان.
سەرۆک وەزیران ڕاشیگەیاندووە، به‌رپرسانی ئێران له كوردستان هه‌ن و سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و سوپاسی كوردستانیش ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵوێسته‌كانی به تایبه‌تی نیشاندانی هه‌ڵوێستی به‌رپرسانه‌ی له باره‌ی كێشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌كه.
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی سه‌باره‌ت به سووریا و پرسی كورد له‌و وڵاته، باسی له‌وه كرد، هه‌رێمی كوردستان ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ئه‌و وڵاته ناكات، به‌ڵام هه‌موو كات ئاماده‌یی بۆ نێوه‌ندگیریی نیشان داوه كه ئه‌گه‌ر پێویست بكات، هاوكات سه‌رۆك بارزانی داوای له كوردی سووریا كرد سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕیزه‌كانیان یه‌كبخه‌ن و بۆ ئایینده‌یه‌كی باشتر له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ڕێكبكه‌ون، هاوكات ئه‌م بابه‌ته دوولایه‌نه و دووسه‌ره‌یه، به شێوه‌یه‌ك ده‌بێت دیمه‌شقیش به‌رانبه‌ر به كورد كراوه بێت و داواكارییه ڕه‌واكانی جێبه‌جێ بكات، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه گرنگه كورد، عه‌ره‌ب، درووز و عه‌له‌وییه‌كان بگه‌نه ڕێككه‌وتن و له‌سه‌ر ڕه‌شنووسێك هاوڕا بن كه به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌مووانی تێدا جێ ده‌بێته‌وه، بۆیه هه‌رێمی كوردستان له‌م ڕوانگه‌یه‌وه پشتگیریی له سووریایه‌كی سه‌قامگیرتر و ئارامتر ده‌كات.

سوپاسی پشتگیریی بەردەوامی ئەمەریکا دەکەین
هه‌رێمی كوردستان به‌شێك نییه له كێشه و ململانێی نێوان ئێران و ئیسرائیل
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا، سوپاسی ئه‌و وڵاته‌ی كرد له هه‌موو ئه‌و هاوكاری و پشتیوانییانه‌ی له هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
گوتیشی، هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ریكا به یه‌كێك له دۆسته نزیكه‌كانی خۆی ده‌بینێت و منه‌تباری پشتگیرییه‌كانیه‌تی، به‌تایبه‌تی له جه‌نگی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش پشتیوانییه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ كوردستان كه به‌هایه‌كی زۆریان هه‌یه، هاوكات هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته پشتیوانه به‌هێزتر و فراوانتر بكات.
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ئاشتیی توركیا جارێكی دیكه جه‌ختی كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی له پرۆسه‌كه ده‌كات و حكوومه‌تی توركیا و په‌كه‌كه‌شی هان داوه بۆ سه‌رخستنی دانوستانه‌كانی ئاشتی كه سوودی بۆ توركیا و ته‌واوی ناوچه‌كه‌ش هه‌یه.
هاوكات له‌باره‌ی جه‌نگ و ململانێكانی ئێران و ئیسرائیلیش گوتی: هیچ كه‌س خوازیاری جه‌نگ و ململانێ نییه، هه‌رێمی كوردستان هه‌رگیز ئه‌مه‌ی ناوێت و پێی وایه هه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و جه‌نگ و ئاڵۆزییه‌ك زیان به ئاسایشیی ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه هه‌رێمی كوردستان ده‌خوازێت ئاشتی و ئاوه‌دانی به‌رقه‌رار بێت، ئه‌مه‌ش كۆتایی به جه‌نگ بهێنێت و قۆناغێكی نوێی دانوستان و گفتوگۆكانی ئاشتیی ده‌ست پێ بكات و سه‌قامگیریی شوێنی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كان بگرێته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان به‌شێك نییه له كێشه و ململانێی نێوان ئێران و ئیسرائیل، به‌ڵكوو له نێوه‌نده‌كه‌دا دایه و پشتگیریی له هیچ جه‌نگێك و ناسه‌قامگیرییه‌كی ناوچه‌كه ناكات.