ئەڵمانیا..شەمەندەفەرێک لە ڕێڕەوی خۆی لایدا و بەهۆیەوە چوار کەس مردن
پۆلیسی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: شەمەندەفەرێک کە نزیکەی 100 سەرنشینی تێدابوو، لە دارستانەکانی باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە، لە ڕێڕەوی خۆی لایداوە، بەهۆیەوە بەلایەنی کەمەوە، چوار سەرنشین گیانیان لەدەستدا.
گوتەبێژی پۆلیسی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: لە ڕووداوەکەدا چوار سەرنشینی شەمەندەفەرەکە گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش بریندرابوون.
دوێنێ دوو شەمەندەفەر لە نزیک شارۆچکەی ڕیدیلینگ لە هەرێمی بادن فۆرتمبێرگ، لە ڕێڕەوی خۆیان لایاندا، کۆمپانیای دویتشە بانی هێلی ئاسنینی ئەڵمانیاش ئاشکرای کرد، بەهۆی ڕووداوەکەوە، ژمارەیەک سەرنشین گیانیان لەدەستدا، ژمارەیەکی زیاتریش بریندابوون، ڕاشیدەگەیەنێت: تا ئێستا هۆکارەکانی ڕووداوەکە ئاشکرا نەبوون، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستییان بە لێکۆڵینەوە کردووە، ئاماژەی بەوە کردووە، جوڵەی تەواوی شەمەندەفەرەکان لەو هەرێمە بە دووری 40 کیلۆمەتر وەستاوە.
میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویان کردەوە، ڕەنگە ڕووچوونی زەوی ناوچەکە، لەگەڵ ڕەشەبای توند، هۆکاری ئەوە بووبێت شەمەندەفەرەکە لە ڕێڕەوی خۆی لایدابێت.
هەر لەبارەی ڕووداوەکە،فرێدریک مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە پەیامێکدا لە(ئێکس)، دڵگرانی خۆی بۆ ڕووداوەکە دەربڕی و سەرەخۆشی لە خانەوادەی قوربانییەکان کرد، ڕاشیگەیاند: لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و وەزیری گواستنەوە لەسە هێڵە بۆ دابینکردنی تەواوی پێداویستییەکانی تیمی فریاگوزاری.
میدیاکانی ئەڵمانیا وێنە و ڤیدیۆی ڕووداوەکەی گواستەوە کە تیمەکانی فریاگوزاری هەوڵ دەدەن شەمەندەفەرە تێکشکاوە لەسەر هێلی ئاسنینەکە لابدەن و بیگوازنەوە، فڕۆکەی فریاگوزاریش گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە کە دارستانە، بۆ گواستنەوەی بریندراەکان.