ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 28ـی تەممووزی 2025، دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی دوو سکاڵای تایبەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، لە دوو سکاڵاکەدا، داوا لە دادگای فیدراڵی کراوە فەرمان سالارییەک لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەربکات، بۆ ئەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە ناکۆکی سیاسیی جیا بکرێتەوە.
هەر لەم سکاڵایانەدا هاتووە، دادگای فیدراڵی وەزارەتی دارایی عێراق پابەند بکات، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەکاتی خۆیدا و بێ دواکەوتن بنێرێت.
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ کەناڵی(ئەلشەرق) تایبه‌ت به پرسی بودجه و مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گوتی: مایه‌ی نیگه‌رانییه به‌كارهێنانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته كارتێكی سیاسیی له ناكۆكییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
گوتیشی: به‌پێی یاسا و ده‌ستووری عێراق، مووچه‌خۆران مافی خۆیانه به‌بێ دواكه‌وتن مووچه‌كانیان وه‌ربگرن. ئه‌مه كارێكی قبووڵكراو نییه، چونكه ته‌نانه‌ت دادگای فیدراڵی بڕیاری له باره‌ی مووچه داوه و جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، نابێت ببێته به‌شێك له ململانێكانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
مه‌سرور بارزانی، باسی لەوەش کرد، هه‌رێمی كوردستان وه‌كوو قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری، مافی خۆیه‌تی نه‌ك هه‌ر مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی، به‌ڵكوو بودجه‌ی تایبه‌تی له بودجه‌ی گشتیی فیدراڵ‌دا هه‌بێت، ڕێگه دروسته‌كه ئه‌وه‌یه، داهاتی خۆی هه‌بێت و به‌شی له بودجه‌ی گشتیشیدا هه‌بێت! مایه‌ی سه‌رنجه، وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ هاتووه‌ته ناو ورده‌كارییه‌كانی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی ده‌ستووری عێراق و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه.