کۆمیسیۆن میكانیزم و وادەی تیروپشکی ژمارەی هاوپەیمانی، پارت و کاندیدەکانی ئاشكرا كرد

كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق میكانیزم و واده‌ی تیروپشكی ڕاكێشانی ژماره‌ی هاوپه‌یمانی، پارت و كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان ئاشكرا ده‌كات.
دووشه‌ممه، 28ـی ته‌ممووزی 2025، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران كۆبووه‌ته‌وه و تاوتوێی یاداشتی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كردووه و دواتر دوو بڕیاری له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو داوه.
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا میكانیزمی ئه‌نجامدانی تیروپشك بۆ ژماره‌ی هاوپه‌یمانی، پارت و كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان په‌سند كردووه.
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه، ڕۆژی 9ـی ئاب، تیروپشك بۆ ڕاكێشانی ژماره‌ی هاوپه‌یمانی، پارت و كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
پێنجشه‌ممه، 17ـی ته‌ممووزی 2025، ده‌سته‌ی كۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سیستمی دەنگدان، ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق په‌سند كرد، كه پێشتر له لایه‌ن سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌پێی یاداشتێك به ژماره (رأ/1156) له ڕێككه‌وتی 18/6/2025 ئاراسته‌ی كۆمیسیۆنه‌كه كرابوو و دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران هه‌ندێك له ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌ستكاری كرد و هه‌موار كرده‌وه، به كۆنووسی ژماره (89)ـی ڕۆژی چوارشه‌ممه، 16/7/2025، په‌سندی كرد.
هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی كۆمیسیاران له کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق فه‌رمانگه‌ی هەڵبژاردنەکانی ڕاسپارد بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیستمه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
چوارشه‌ممه، 16ـی ته‌ممووزی 2025، حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی بانگەشەی هەڵبژاردن لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان عێراق بە کوردستان24ـی گوت: تیروپشک هەنگاوێکی سەرەکی و گرنگە بۆ هەموو لایەنە سیاسییەکان کە بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەن. گوتیشی، تیروپشکەکە ڕۆژی پێنجی ئاب بە شێوەیەکی شەفاف لە بەردەم لایەنە سیاسییەکان ئەنجام دەدرێت. حەسەن هادی زایر هه‌روه‌ها گوتبووی، دوای زانینی ژمارەی لیست و ژمارەی کاندیدەکان، وادەی بانگەشە دیاریی دەکرێت.
9ـی نیسانی 2025، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بڵاوی کردبووەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، 11-11-2025ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاریی کرد.