زه‌ریف: ئه‌وه‌ی جه‌نگ راده‌گه‌یه‌نێت بڕیاری كۆتاییهێنان له ده‌ستی ئه‌و نابێت
ئێران هۆشداری ده‌داته نه‌یارانی.. "هیچ كه‌سێك له جه‌نگدا براوه نییه"

K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌بۆنه‌ی یادی 40 ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی عێراق و ئێران، هۆشداریی له هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كی سه‌ربازیی له دژی وڵاته‌كه‌ی دا.
زه‌ریف له توویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، "دوای تێپه‌ڕبوونی 40 ساڵ به‌سه‌ر سنووربه‌زاندنی سه‌دام و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی عێراق و ئێران، كه ماوه‌ی 8 ساڵ به‌رده‌وام بوو.. یادی گیانی ئه‌و "پاڵه‌وانانه"ی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه كه له ده‌ستماندان. له‌و جه‌نگه‌دا به خۆڕاگری ماینه‌وه وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو جیهان پاڵپشتی له دوژمن ده‌كرد، ته‌نانه‌ت دوای به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاییش".
We commemorate our fallen heroes—40 yrs after Saddam’s invasion & start of 8 yr Iran-Iraq war. We stood tall, with the world supporting the aggressor—even w/ chemical weapons.
— Javad Zarif (@JZarif) September 21, 2020
Let's remember:
-We can only rely on ourselves;
-Those who start a war don’t end it;
-War has no winner
زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "با ئه‌وه به‌بیر بهێنینه‌وه.. هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌مان نییه ته‌نیا پشت به‌خۆ به‌ستن نه‌بێت، هه‌ر كه‌سێكیش ده‌ست به جه‌نگ بكات، بڕیاری كۆتاییهێنانی ئه‌و جه‌نگه له‌ده‌ست ئه‌و نابێت، له جه‌نگدا هیچ لایه‌نێك براوه نییه".
ئه‌و هۆشداریه‌ی زه‌ریفیش وه‌ك ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌مه‌ریكا، كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه لێدوانه دژیه‌كه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات چڕ بوونه‌ته‌وه و دواجار ئه‌مه‌ریكا بڕیاری سه‌پاندنی چه‌ند سزایه‌كی نوێی به‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و قه‌واره‌ی سه‌ر به ئێران‌دا راگه‌یاند.
H.B