كابینه‌ی نۆیه‌م ماوه‌ی پێدانی كاره‌بای له 7 كاتژمێره‌وه گه‌یاندووه‌ته 21 كاتژمێر
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم: به‌ڵێنه‌كانمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
كابینه‌ی نۆیه‌م، توانی ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌ی كه هاوینی پار له 7 تا 8 كاتژمێر تێپه‌ڕی نه‌ده‌كرد، بگه‌یه‌نێته 21 كاتژمێر له شه‌و و رۆژێكدا، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌ڵێنه هات، كه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی له ده‌ستپێكی كابینه‌كه‌ی و له كارنامه‌كه‌یدا به هاووڵاتیانی دابوو.
له كاتی كردنه‌وه‌ی وێستگه‌ی هه‌ڵمی خه‌باتدا، سه‌رۆك وه‌زیران گوتی: به‌ڵێنمان به خه‌ڵكی كوردستان داوه و به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌كانمان بۆ جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانمان.

له هه‌رێمی كوردستاندا، به گوێره‌ی به‌دواداچوونێكی كوردستان24، سه‌دان پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به كه‌رتی كاره‌با ئه‌نجامدراوون. به‌م جۆره:
هه‌ولێر: 118 پڕۆژه به پشتبه‌ستن به %8ی داهاتی كاره‌با به بڕی 4.5 ملیار دینار ئه‌نجامدراوون.
سلێمانی: 244 پڕۆژه به تێچووی 7.86 ملیار دینار ئه‌نجامدراوون.
دهۆك: 44 پڕۆژه به بڕی 3.58 ملیار دینار ئه‌نجامدراوون.
گه‌رمیان: 7 پڕۆژه به تێچووی 260 ملیۆن دینار ئه‌نجامدراوون.

ئومێد ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌ری گشتی كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم رایگه‌یاند، 850 مێگاوات توانای به‌رهه‌م زیاتر بووه. ئه‌مه‌ش به پشتیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بووه. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر زیادبوونی ماوه‌ی پێدانی كاره‌با.
گوتیشی: پێشتر ئه‌گه‌رچی وێستگه‌كانیش ته‌واوبووبن، به‌ڵام هێڵه‌كان ته‌واو نه‌كرابوون و به تۆڕی نیشتمانییه‌وه نه‌به‌سترابوونه‌وه، بۆیه ئێمه له‌م كابینه‌یه چه‌ندین وێستگه‌مان به‌سته‌وه و ژماره‌یه‌ك وێستگه‌ش كاریان تێدا ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی به تۆڕی نیشتمانییه‌وه ببه‌سترێنه‌وه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆد له‌سه‌ر هێڵه‌كان ده‌بێت.

له ماوه‌ی رابردوودا توانای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با زیاتر كراوه و وێستگه‌ی 300 مێگاواتی خه‌بات ده‌ستی به كار كرد و 413 پڕۆژه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌با به بڕی زیاتر له 17 ملیار دینار ئه‌نجامدراون.
دیار بابان، به‌ڕێوبه‌ری گشتی دابه‌شكردنی كاره‌با رایگه‌یاند، ساڵانی رابردوو ئاستی به‌رهه‌مهێنان زۆر كه‌مبووه. له‌گه‌ڵ هاوینی پار جیاوازییه‌كی زۆرمان هه‌یه و پار له شه‌و و رۆژێكدا واده‌ی پێدانی كاره‌با 7 تا 8 كاتژمێر بوو، ئه‌مساڵ گه‌یشتووه‌ته 21 كاتژمێر.

گوتیشی: 200 ملیۆن دۆلار ته‌رخان كرا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یه‌كانه‌ی پێویستیان به چاكسازییه زۆر به په‌له كاری چاكسازیان بۆ بكرێت و بچنه‌وه ناو تۆڕی كاره‌بای هه‌رێم. ئێستا ئه‌و یه‌كانه‌ی كاری چاكسازیان بۆ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر كاریان ته‌واو بێت، بێ له 3800 مێگاواتهكه، جارێكی دیكه 700 مێگاواتی دیكه ده‌خرێته‌وه سه‌ر تۆڕی كاره‌بای هه‌رێم.
له هه‌ولێر 2350 سه‌رپێچیكار كاره‌بایان لێبڕاوه و هه‌موویان به بڕی یه‌ك ملیار و 200 ملیۆن دینار سزا دراوون.

حوسێن محه‌ممه‌د، به‌ڕێوبه‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر رایگه‌یاند، به هۆی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی دژی سه‌رپێچی ده‌ستیپێكرد، توانراوه 1650 سه‌رپێچیكار كاره‌بایان لێ ببڕێت و نزیكه‌ی 700 سه‌رپێچیكار خۆیان سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كانیان كردووه بۆ مامه‌ڵه. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌هه‌ده‌ر نه‌چوونی وزه‌ی كاره‌با درووستكردووه.
له هه‌رێمی كوردستاندا یه‌ك ملیۆن و 640 هه‌زار و 458 هاوبه‌شی كاره‌با هه‌ن.
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری له بواری كاره‌با.