بە گرافیک.. گەندەڵییەکانی کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی
هەمیشە گوێبیستی ئەوە دەبووین کە ئەمەریکا، عێراق تۆمەتبار دەکات بە تێکەڵکردنی نەوتی ئێرانی لەگەڵ ئەو نەوتەی خۆی هەناردەی بازارەکانی جیهانی دەکات و دەیفرۆشێت، بەڵام بەردەوام عێراق دەیگوت دوورە لە ڕاستییەوە، بەڵام ئەم جارە کۆمپانیای سۆمۆ دزینی چەندین کەشتی نەوتی عێراق لە ڕێگەی بەندەر و دەروازە ئاوییەکانەوە ئاشکرا دەکات. بۆیە کۆمپانیاکە نووسراوێکی بە پەلەی ئاراستەی دەزگای ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق کردووە.