محەممه‌د حه‌سسان: دەبێت ڕێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکرێت

نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، دەڵێت: هه‌موو هه‌وڵێك دەدەین بۆ ئه‌وه‌ی ژینگه‌یه‌كی له‌بار بڕه‌خسێنین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شنگال بۆ سه‌ر زێدی خۆیان.
چوارشەممە 30ـی تەممووزی 2025، محەممه‌د حه‌سسان، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: هیوادارم دۆخی ئاواره‌كان له كه‌مپه‌كان به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام نه‌بێت، هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بیانگه‌ڕێنینه‌وه بۆ سه‌ر زێدی خۆیان، چونكه ئه‌مه خواست و هیوای ئه‌وانه.
نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، ڕایگەیاند: بڕیاره له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ، پرسی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان تاوتوێ بکەین.
جەختی لەوەش کردەوە، هیچ كه‌سێكی عێراقی ڕازی نییه دۆخی ئاواره‌كان به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت. گوتیشی: ئه‌مڕۆ ئێمه زیاتر تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر دۆخی ئاوارەکان و دۆزینەوە ڕێگەچارەیەک بۆیان.
لە بارەی ڕێککەوتنی شنگال، محەممه‌د حه‌سسان، ئاماژەی بەوە کرد، ڕەشنووسی ڕێککەوتنەکە به‌وپه‌ڕی نیازپاكییه‌وه داڕێژراوه و زۆرێك له پسپۆڕانی نێوده‌وڵه‌تیش تێیدا به‌شداربوون.
دەشڵێت: هێشتا هیوامان هه‌یه كه ئه‌و ڕێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكرێت و هه‌موو هه‌وڵێكیش له‌و پێناوه‌دا ده‌ده‌ین، به‌ڵام هاوكات له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین دۆخی خه‌ڵك لێره باشتر بكه‌ین و ژینگه‌یه‌ك بۆیان بڕه‌خسێنین، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانیان.
رۆژی 9ـی تشرینی یەکەمی 2020، بە چاودێریی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێککەوتننامەی شنگال لە بەغدا واژۆ کرا، کە لە چەند خاڵێکی تایبەت بە ئاساییکردنەوەی دۆخی ئیداری، ئەمنی و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە پێکهاتووە.
ڕێککەوتنەکە دوای پێنج ساڵ لە ئازادکردنی شنگال هات، دوای ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی لە رۆژی 13ـی تشرینی دووەمی 2015، شارەکەیان لە دەست تیرۆریستانی داعش ئازاد کرد.
رێککەوتننامەی شنگال کە ئامانج لێی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و ناوچەکە، گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیرییە و قەرەبووکردنەوەی ئاوارەکانە؛ بەسەر چوار تەوەردا دابەش کراوە، کە بریتین لە کارگێری، ئەمنی، ئاوەدانکردنەوە و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە.