سوودانی: ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان پرۆسه‌یه‌كی دڕندانه و تاوانێكی نامرۆییانه بوو

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ساڵیادی ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، تاوانێكی نامرۆییانه‌ی ڕژێمی له‌ناوچووه دژ به هه‌شت هه‌زار كه‌سی بێ‌تاوان.
هه‌ینی، 1ـی ئابی 2025، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس) ڕاگه‌یه‌نراوێكی له ساڵیادی ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان بڵاو كرده‌وه و تێیدا پرۆسه‌كه كه هه‌شت هه‌زار بارزانی له پیر، گه‌نج، ئافره‌ت و منداڵانی بارزانییه‌كانی زینده‌به‌چاڵ كرد، به پرۆسه‌یه‌كی "دڕندانه و تاوانی نامرۆییانه"، ناو بردووه.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتووشیه‌تی، پرۆسه‌ی ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان، به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوونه له‌سه‌ر دیكتاتۆریه‌ت و تاوانكاریی ڕژێمی به‌عسی له‌ناوچوو.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌م یاده خه‌مناك و كاره‌ساتباره‌دا، هاوسۆزی خۆی بۆ ماڵباتی بارزانییه‌كان به‌گشتی و سه‌رۆك بارزانی ده‌ربڕیوه و ده‌شڵێت: "به خوێنی ئاڵی بارزانییه‌كان و هه‌موو عێراقییه‌كان، عێراق له سه‌رده‌مێكی تاریك ڕزگاری بوو و له سایه‌ی سیسته‌مێكی دیموكراسیدا به‌ره‌و ئازادی و دادپه‌روه‌ری هه‌نگاو ده‌نێن.