موسه‌ننا سامه‌ڕائی: ئه‌نفالی بارزانییه‌كان، تاهه‌تایه وه‌كوو شایه‌ت له‌سه‌ر قێزه‌ونی سته‌مكاریی ده‌مێنێته‌وه

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زم ده‌ڵێت، تاوانی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان، تاهه‌تایه وه‌كوو شایه‌ت له‌سه‌ر قێزه‌ونی سته‌مكاریی ده‌مێنێته‌وه؛ ده‌شڵێت، قوربانییانی ئه‌م تاوانه، ڕۆڵیان له بونیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و به‌دیهێنانی دیموكراسی هه‌بوو.
هه‌ینی، 1ـی ئابی 2025، موسه‌ننا سامه‌ڕائی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زم له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) په‌یامێكی له ساڵیادی هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاندووه، ئه‌م تاوانه كه دژی ڕۆڵه‌ی خێزانه بارزانییه‌كان كرا و هه‌زارانیان له پیر، گه‌نج، ئافره‌ت و منداڵ زینده‌به‌چاڵ كران، تاوانێكه تاهه‌تایه وه‌كوو شایه‌ت له‌سه‌ر قێزه‌ونی سته‌مكاریی ده‌مێنێته‌وه.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زم گوتووشیه‌تی، له‌م بۆنه به ئازاره‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی چه‌سپاندنی به‌هاكانی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌كه‌نه‌وه و حه‌ق و ڕاستییه له به‌رانبه‌ر باتڵ‌دا ئه‌گه‌ر زۆریش بخایه‌نێت، هه‌ر سه‌رده‌كه‌وێت.
موسه‌ننا سامه‌ڕائی ده‌شڵێت، سه‌رله‌نوێ هاوسۆزی بۆ بارزانییه‌كان ده‌رده‌بڕن و ئه‌وه‌یان به بیر ده‌هێننه‌وه، قوربانییه‌كانیان ڕۆڵیان له دووباره بونیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و به‌دیهێنانی دیموكراسیدا هه‌بووه.