فوئاد حوسێن و ئه‌عره‌جی هێرشه درۆنییه‌كانیان بۆ سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم تاوتوێ كرد

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر بێلایه‌نی عێراق له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ده‌ره‌كی ده‌كه‌نه‌وه؛ هاوكات تاوتوێی هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
شەممە، 2ـی ئابی 2025، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و قاسم ئه‌عره‌جی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق كۆبوونه‌وه و تاوتوێی چه‌ند پرس و ته‌وه‌رێكی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌یان كرد و هه‌ردوولا هاوڕا بوون، عێراق له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ده‌ره‌كیدا بێلایه‌ن بێت.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن و ئه‌عره‌جی به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تایبه‌ت بوو به پرسی هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. هاوكات ئه‌عره‌جی ورده‌كاریی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌م باره‌وه بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق خستووه‌ته ڕوو.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتووشیه‌تی، فوئاد حوسێن له لای خۆیه‌وه به پێویستی زانیوه هه‌ر چی زووه په‌له بكرێت له خستنه‌ڕووی ڕاستییه‌كان و ئاشكراكردنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی هێرشه‌كانیان ئه‌نجام داوه. جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگی پاراستنی ئاسایشی وزه‌ی نیشتمانی كردووه‌ته‌وه.