ئێران: لە دانووستان لەگەڵ ئەمەریکا هیچ پەلەمان نییە
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەو یۆرانیۆمەی لە ئێران پیتێندراوە، ڕێژەکەی گەیشتووەتە سەدا 60، هەموو ئەو ڕێژەیەش لەژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پیتێندراوە.
سەعید خەتیب زادە، جێگری وەزیری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێران هیچ پەلە نەکات لە دانووستانە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆکانی لەگەڵ ئەمەریکادا، دەشڵێت: ئەمەریکا هیچ هێلێکی سوور دانانێت کاتێک هێرش دەکرێتە سەر پرۆژە ئەتۆمییە ئاشتییانەکەی وڵاتانی دیکە، هۆشداریی دایە ئەمەریکا و گوتی: پێویستە ئەوە بزانن کە ناتوانن دەستدرێژی بکەنە سەر سەروەری و ئاشتی وڵاتانی دیکە بەو شێوە توندە.
لەبارەی پرۆژەی ئەتۆمی وڵاتەکەشی، سەعید خەتیب زادە دووپاتی ئەوەی کردەوە، یۆرانیۆم بەڕێژەی سەدا 60 پیتێندراوە، تەواوی پیتاندنەکەش بەچاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کراوە، گوتیشی: بەم نزیکانە چاودێرانی ئاژانسەکە دەگەڕێنەوە ئێران.
لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بەقایی ڕۆژی 28ـی مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند: چاودێرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا دەگەڕێنەوە ئێران.
بەقایی ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێنمایی نوێ سەبارەت بە هاوکاری و هەماهەنگی ئێران بۆ داهاتوو، دەدرێتە ئاژانسی نێونەتەوەیی ووزەی ئەتۆم ، ئەمەش بە پشتبەستن بە پرۆژەیاسایەک کە لەم دواییانەدا لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەند کرا و هاوکارییەکان بەرتەسک دەکاتەوە، ئەم پرۆژەیە کە ئێستا بووەتە یاسا، هەر جۆرە پشکنینێک لە داهاتوودا بۆ بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران لە لایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکییەوە پێویستی بە ڕەزامەندی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران هەیە.