فوئاد حوسێن: هه‌وڵی زۆرمان داوه كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدییه‌كان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا به جینۆساید بناسێنرێت

جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌وڵی زۆریان داوه كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به جینۆساید بناسێنرێت؛ ده‌شڵێت، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌رده‌وامه له دۆزینه‌وه و به‌سزاگه‌یاندنی تاوانبارانی داعش.
یه‌كشه‌ممه، 3ـی ئابی 2025، فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له میانی ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت به یازده‌مین ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدییه‌كان كه له به‌غدا به‌ڕێوه چوو، ڕایگه‌یاند، هه‌وڵی زۆریان داوه كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدییه‌كان و پێكهاته‌كانی دیكه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به جینۆساید بناسێنرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌وه‌ی تاوانباران ڕووبه‌ڕووی سزای خۆیان ببنه‌وه.
فوئاد حوسێن هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كۆمه‌ڵكوژكردنی ئێزدییه‌كان تاوانێكی قێزه‌ونی مێژوویی بوو و هه‌وڵێكی به‌رنامه‌بۆداڕژراو بوو، ئامانج لێی سڕینه‌وه‌ی ناسنامه و بوونی ئه‌و پێكهاته ڕه‌سه‌نه‌ی عێراق بوو.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتیشی، هه‌وڵی زۆریان داوه ڕفێنراوان و بێسه‌روشوێنان بدۆزنه‌وه و چاره‌نووسیان دیاریی ئاشكرا بكه‌ن.
فوئاد حوسێن هاوكات جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی شنگال له نێوان حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به پێویست زانی. هه‌روه‌ها گوتی، جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌م ڕێككه‌وتنه و فه‌رامۆشكردنی، ده‌بێته هۆی به‌رده‌وامی ناسه‌قامگیریی شنگال و ڕێگری له دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ده‌كات.
لە 3ـی ئابی 2014، بە توندترین و دڕندانەترین شێوە کوردانی ئێزدی کەوتنە بەر شاڵا و جینۆسایدکردن لە لایەن چەکدارانی ڕێکخراوی داعشەوە، 6417 هاووڵاتی و لە لایەن چەکدارانی ڕێکخراوەکە ڕفێندران، کە تا ئێستا بە هاوکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان توانراوە ژمارەیەکی زۆریان ڕزگاربکرێت و ئەوانی دیكه تا ئێستاش بێسەروشوێنن.
هەروەها بەشێکیان لە گۆڕە بە کۆمەڵەکاندا کۆمەڵکوژ و جینۆساید کران، کە تا ئەمڕۆ 83 گۆڕی بە کۆڵ دۆزراونه‌ته‌وه و لەگەڵ ئەوەش دا داعش 68 مەزارگە و پەرستگه‌ی تایبەت بە کوردانی ئێزدی وێران کرد.
لە کۆمەڵکوژییه‌كه‌ی شنگال دا، 2745 منداڵ بێ دایک و باوک ماونه‌ته‌وه، لەگەڵ ئه‌وه‌شدا نزیکەی 400 هه‌زار کوردی ئێزدی ئاوارە بوون و تا ئێستاش زۆربەی هەرە زۆریان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.