په‌رله‌مانتارێكی كورد لە رووسیا مه‌دالیای رێزلێنانی "پوتن"ی وه‌رگرت
له‌كۆشكی كرێملن مه‌دالیای رێزلێنان به‌زه‌لیمخان موتسۆیێڤ درا

K24 – مۆسكۆ:
ئه‌مڕۆ 24 ئه‌یلولی 2020 له‌كۆشكی كرێملن، مه‌دالیای رێزلێنانی پله یه‌كی ڤلادیمێڕ پوتنی سه‌رۆكی رووسیا به‌خشرایه (زه‌لیمخان موتسۆیێڤ)، په‌رله‌مانتاری كورد لە په‌رله‌مانی رووسیای فیدراڵ (ئه‌نجوومه‌نی دوما). ئه‌م مه‌دالیایه له پای ئه‌و خزمه‌ته فره‌لایه‌نه‌ی زه‌لیمخان دێت، كه له بواره جیاوازه‌كاندا پێشكه‌شیكردووه.
زه‌لیمخان موتسۆیێڤ، كوردێكی ئێزیدی نیشته‌جێی مۆسكۆیه. تا ئێستا 5 پێنج جار له‌سه‌ر یه‌ك له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیدا به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رچووه. دواجار له هه‌ڵبژاردنی 18/9/2016 به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ له بازنەی هه‌رێمی پێرڤه - ئوڕالسك (ئه‌نجوومه‌نی دۆما)ی رووسیای فیدراڵ بووه‌تە ئه‌ندامی په‌رله‌مانی رووسیا. به‌م پێیه‌ش ناوبراو ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركرد له مێژووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی رووسیا؛ چونكه تاكه ئه‌ندام په‌رله‌مانه بۆ پێنجه‌مین جار له‌سه‌ریه‌ك زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست دەهێنێت و دەبێته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی رووسیا.
لە ساڵی رابردوو له 24/11/2019 له كۆنگره‌ی پارتی یه‌كگرتووی رووسیا، كه پارتی فه‌رمانڕه‌وای رووسیایه و به پارتی پوتن ئه‌ژمار ده‌كرێت؛ به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارته‌كه هه‌ڵبژێردرا.
زه‌لیم خان موتسۆیێڤ، له‌ساته ناخۆشه‌كاندا به‌ته‌نگ گه‌له‌كه‌یه‌وه بووه و له‌كاتی هێرشی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌رێگای رێكخراوی خێرخوازی بارزانی هاوكاری و كۆمه‌كی پێشكه‌ش به‌ئاواره و لێقه‌ومان كردووە.

