وێنەی کەسایەتییە ناودارەکانی کورد لەسەر دیوارەکانی 'جەزیرەی بوتان' نەخشێنران
وێنەی کەسایەتییە ناودارەکانی کورد لەسەر دیوارەکانی 'جەزیرەی بوتان' نەخشێنران

وێنەی کەسایەتییە ناودارەکانی کورد لەسەر دیوارەکانی 'جەزیرەی بوتان' نەخشێنران

لە نوێترین چالاکی شارەوانیی شارۆچکەی 'جەزیرەی بوتان'ـی پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان؛ وێنەی کەسایەتییە مێژووییە بەناوبانگەکانی فەرهەنگ و هونەری کوردی لەسەر دیوارەکانی شارۆچکەکە نەخشێنران. هاوسەرۆکانی شارەوانییەکە، سیزرێ بۆتان و عەبدولاهیم دورموش ڕایانگەیاند: بە بەرپرسیارێتیی خۆامنی دەزانین گرنگی بە میراتی دەوڵەمەندی ئەم خاکە بدەین، کە زۆرێک لە زانا و گۆرانیبێژ و میوزیکژەن و شاعیر لەم خاکەوە لە دایک بوون. ئامانجمانە هەم گرنگی بە بەهاکانمان بدەین و هەم بە نەوە نوێیەکان بیانناسێنین.

هەردوو وێنەکێش 'بێسنا ئاکو و مەهمەت ئایدین' وێنەی ئەم کەسایەتییە کوردانەیان نەخشاندووە: عارف جزیری، جەلادەت عەلی بەدرخان، حەسەن جزیری، مەلای جزیری، مەریەم خان، ئایشەشان، محەممەد شێخۆ، مەحمەد ئوزون، ئەحمەدی خانی، فەقی تەیران، سوسیکا سیمۆ، جەگەرخوین، ئیسماعیل عیبولیز و و ئەژدەری دووەمی بۆتان.