پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی بیست ساڵی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی

سەرۆک بارزانی  بیست ساڵەی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پیرۆز دەکات و دەڵێت: ئەرك و كاری خۆیان بە شێوەیەكی شایستە ئەنجام داوە و جێگەی شانازین.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:

 بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان 

بەبۆنەی بیستەمین ساڵەی دامەزراندنی (دەزگای خێرخوازیی بارزانی)ـیەوە ,گەرمترین پیرۆزبایی خۆم لە سەرۆك و بەرێوەبەران و كارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكەم. 

پێزانینم بۆ ڕۆڵی مرۆڤدۆستانە و خێرخوازانەی ئەو دەزگایە هەیە لە بەهاناوەچوونی ئاوارەكان و لێقەوماوان و یارمەتیدانی نەخۆش و بێ سەرپەرشتان و خەڵكی هەژار و كەمدەرامەت. 

ئەرك و كاری خۆیان بە شێوەیەكی شایستە ئەنجام داوە و جێگەی شانازین. 

دەستخۆشی و سوپاسیان دەكەم و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم. 

مسعود بارزانی 4ی ئابی 2025