كوردانی رووسیا ساڵیادی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌رز راده‌گرن
"ریفراندۆم رۆحی به‌به‌ر هه‌موو كوردانی جیهاندا كرده‌وه"
K24- مۆسكۆ:
له سێیه‌مین ساڵرۆژی ئه‌نجامدانی ريفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا، كوردانی رووسیا ئه‌م یاده به‌رز و پیرۆز راده‌گرن، له‌ڕێگه‌ی كوردستان24 ـه‌وه پشتگیری خۆیان بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دووپات ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌وان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، رێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ده‌نگدانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا هێنا و رۆحی به‌به‌ر هه‌ر تاكێكی كوردا كرده‌وه له هه‌ر سوچێكی جیهاندا.
H.B