80 ساڵ بەسەر کارەساتی هێرۆشیما تێدەپەڕێت

ئەمڕۆ یادی 80 ساڵەی هێرشی ئەتۆمی بۆ سەر شاری هیرۆشیمای ژاپۆن دەکرێتەوە، کە لەلایەن فڕۆکەی بۆمبڕێژکراوی ئەمەریکا هێرشی کرایە سەر، ئەمەش یەکەم هێرشی ئەتۆمی بوو لە مێژوودا. دواتر بووە هۆی خۆڕادەستکردنی ژاپۆن و کۆتایی بە جەنگی جیهانی دووەم هات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ـی ئابی 2025، بەبەشداری بەبەشداری نوێنەرانی زیاتر لە 100 وڵات، یادی 80 ساڵەی هێرشی ئەتۆمیی ئەمەریکا بۆ سەر هێرۆشیمای ژاپۆن کرایەوە، کە لەڕێوەڕەسمەکە ئامادەبووان خولەکێک بە بێدەنگی وەستان.

لە 6ـی ئابی 1945 فڕۆکەی بی 29ـی ئەمەریکا بە ناوی 'ئینۆلا گەیی' بە بۆمبی ئەتۆمی هێرشی کردە سەر شاری هێرۆشیمای ژاپۆن، کە هاوتای 16 تۆن تی ئێن تی بوو،نزیکەی 140 هەزار کەسی کوشت.

سێ ڕۆژ دوای هێرشەکەی هێرۆشیما، فڕۆکەیەکی دیکەی ئەمەریکا بۆمبێکی دیکەی ئەتۆمی بەسەر شاری ناگازاکی ژاپۆن خستە خوارەوە، بەهۆیەوە 74 هەزار کەس کوژران.

ئەم دوو بۆمبە گورزێکی کوشندەیان لە ئیمپراتۆریەتی ژاپۆن دا، لە 15ـی ئابی 1945 خۆی ڕادەست کرد و بەم شێوەیە جەنگی جیهانی دووەم کۆتایی هات .

 

 
Fly Erbil Advertisment