سلێمانی.. 838 منداڵ له مانگی تهممووزدا لە دایکبوونە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، مانگی ڕابردوو 474 منداڵ به سروشتی و 365 منداڵیش بە نەشتەرگەری لەدایک بوونه.
سامان شێخ لەتیف، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ـی ئابی 2025، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: مانگی ڕابردوو 838 منداڵ لەنەخۆشخانەکانی سلێمانی لە دایکبوونە و 417 منداڵ كوڕ و 421 منداڵ كچ بووە، لەو ژمارەیە 473 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و 365 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون و 15 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە تۆمار كراوە.
سامان شێخ لەتیف، ئاماژەی بەوە دا، 200 منداڵ لە بەشی نەبەکام خەوێندراون، ئەوانەی زووتر لە کاتی خۆیان لە دایکبوونە.
هەروەها باسی لەوەش کرد، 792 سۆنەر گیراوە و شەش هەزار و 397 پشکنین و 192 چارەسەری سروشتی و 694 کوتانی بی سی جی بۆ منداڵ ئەنجام دراوە.