پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی بكوژانی شه‌وی رابردووی گه‌نجه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌رانی راگه‌یاند
پۆلیسی هه‌ولێر ورده‌كاری زیاتر بۆ كوردستان24 ده‌خاته‌ڕوو

K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو چه‌ند كه‌سێك هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵێك له گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌رانی شاری هه‌ولێر و گه‌نجێك ده‌كوژن، ئه‌مڕۆ دوای تێپه‌ڕبوونی كه‌متر له 10 كاتژمێر پۆلیسی هه‌ولێر توانی بكوژه‌كه و 3 تۆمه‌تباری دیكه‌ش له‌گه‌ڵی ده‌ستگیر بكه‌ن.
له‌مباره‌شه‌وه هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24ی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی عه‌مید دلێر نه‌جاڕ، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ تۆمه‌تبارانی رووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌رانی ده‌ركرد، توانیمان به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی عه‌مید دلێر نه‌جاڕ له ماوه‌ی كه‌متر له 10 كاتژمێر بكوژی گه‌نجه‌كه و 3 تۆمه‌تباری دیكه‌ش له‌گه‌ڵی ده‌ستگیر بكه‌ین.
گوتیشی: دوو له تۆمه‌تباره‌كان بران و هه‌رچواریان به‌گوێره‌ی مادده‌ی 406 له یاسای سزادان دراونه‌ته دادگا.
دووپاتیشی كرده‌وه، ئێمه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر به‌رده‌وام له‌ئه‌ركدا ده‌بین، بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی شار و سه‌روماڵی هاووڵاتیان بپارێزین.
H.B
